ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئینزۆ مارێسكا وەك راهێنەری چێڵسی دەستنیشانكرا

Yariga App

یاریگا

بەشێوەیەكی فەرمی ئینزۆ مارێسكای ئیتاڵی و راهێنەری پێشووی لێستەر سیتی پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد.

لە ماوەی رابردوودا چێڵسی بەشێوەی فەرمی دوورخستنەوەی ماوریسیۆ پۆچێتینۆی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی راگەیاند.

مارێسكای تەمەن 44 ساڵان لە وەرزی 2023/24 لێستەر سیتی کرد بە پاڵەوانی چامپیۆنشیپ و یانەکەی گەڕاندەوە پرێمەرلیگ، بۆ وەرزی نوێش شوێنی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ لە چێڵسی دەگرێتەوە.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی چێڵسی لە پلاتفۆرمی ئێكس پەیوەندیكردنی راهێنەرە  ئیتاڵییەكەی بە ریزەكانی یانەكەیەوە راگەیاند.

لە دوای پەیوەندیكردنی بە چێڵسی مارێسكا گوتی:

پەیوەندیکردن بە چێڵسی کە یەکێکە لە یانە گەورەکانی جیهان، خەونی هەموو راهێنەرەكانی جیهانە، زۆر بە پەرۆشم بۆ ئەم دەرفەتە.

گرێبەستی راهێنەرە ئیتاڵییەکە لەگەڵ یانە لەندەنییەکە تا هاوینی 2029 دەبێت، بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکەشی لەگەڵدا دەبێت.

چێڵسی بۆ گواستنەوەی مارێسکا بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ وەک قەرەبوو بە لێستەر سیتی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button