ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

رۆس بارکلی لەگەڵ ئاستۆن ڤێلا رێککەوت

Yariga App

یاریگا –

بۆ گواستنەوەی رۆس باررکلی، ئاستۆن ڤێلا لەگەڵ لوتن تاون گەیشتە رێککەوتن.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی بارکلی ئینگلیزی، ئاستۆن ڤێلا و لوتن تاون رێککەوتنی زارەکیان کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، تێچوی گرێبەستەکەی ناوەڕاستکارە تەمەن 30 ساڵانییەکە نزیکەی 5 ملیۆن پاوەند دەبێت.

ئێستا تەنیا رێککەوتنی نێوان یاریزانەکە و ئاستۆن ڤێلا ماوە، بەپێی هەمان سەرچاوە لە سەرەتای مانگی تەمموز واژۆ لەسەر گرێبەستەکە دەکەن.

بارکلی لە هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی ئازاد لە نیسی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە لوتن تاون کرد، لە وەرزی 2023/24 ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد.

لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 37 یاری کردووە، بەشێوەیەکی گشتی 2,998′ خولەک یاری کردووە، 5 گۆڵی کرد و 6 گۆڵیشی درووستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button