ئه‌ڵمانیائیسپانیاگرنگترین

جگه‌ له‌ کیمیچ، فلیک داوای ئەستێرەیه‌كی دیكه‌ی بایرن میونشن ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

هانسی فلیکی راهێنەری نوێی یانەی بارسێلۆنا داوای له‌ خوان لاپۆرتا کردووە، له‌ مێرکاتۆی هاوینه‌ یەکێک لە ئەستێرەکانی بایرن میونشن بگوازێتەوە.

بەپێی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، جگه‌ له‌  جوشوا کیمیچ، ئەستێرەی ناوەڕاستی یانە باڤارییەکە كه‌ نزیكه‌ له‌  پەیوەندیکردن بە راهێنەری پێشووی هانز فلیك، راهێنه‌ره‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ چاوەڕێی یاریزانێکی دیکەش ده‌كات.

رۆژنامه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، ڕاهێنەری نوێی بارسێلۆنا داوای لە لاپۆرتا سەرۆکی یانەکە کردووە گرێبەست لەگەڵ کینگسلی کۆمانی ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن بکات، كه‌ کۆمان گرێبەستەکەی لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت.

فلیك متمانه‌ی زۆر به‌ یاریزانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ هه‌یه‌، بەتایبەت یاریزانه‌كه‌ لایه‌نی به‌رگریشی زۆر باشه‌، چونکە فلیک دەیەوێت یاریزانه‌كانی فشار بخەنە سەر هێڵی ناوەڕاست و بەرگریکارانی بەرامبەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button