ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترینیاریگا

ئێمباپێ وادەی راگەیاندنی گرێبەستەکەی بە ماکرۆن راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا وادەی ئاشکراکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید بە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسای راگەیاند.

ماکرۆن سەردانی کەمپی مەشقی هەڵبژاردەکەی لە پاریس کرد و دوو بە دوو قسەی لەگەڵ ئێمباپێ کردووە و هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی فڕەنسا رۆیشتنی بۆ ریال مەدرید پێ راگەیاندووە.

کەناڵی RMC SPORTـی فڕەنسی ڤیدیۆیەکی ماکرۆن و ئێمباپێی بڵاوکردووەتەوە، لە ڤیدیۆیەکەدا ئێمباپێ بە ماکرۆن دەڵێت، ئەمشەو گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید رادەگەیەنرێت.

چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو ریال مەدرید بەفەرمی گرێبەستی ئێمباپێ بۆ ماوەی پێنج ساڵ رابگەیەنێت و هێرشبەرە فڕەنسییەکە تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەست لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە واژۆ دەکات و دوای تەواوبوونی یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا وەکو یاریزانی نوێێ مێرەنگی بە میدیاکان دەناسێنرێت.

Image

هاوکات ماکرۆن ئەمڕۆ لەگەڵ یاریزانانی هەڵبژاردەی فەرەنسا ژەمی نیوەڕۆی خواردووە و گفتوگۆیەکی گەرمیان بەیەکەوە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button