ناگلیسمان نیشانه‌ی كاپتنی له نوێه‌ر وه‌رده‌گرێته‌وه، كاپتنێكی نوێ ده‌ستنیشان ده‌كات
یاریگا –
جولیان ناگليسمانی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا رایگه‌یاند، ئیلکای گۆندۆگان کاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌بێت له یۆرۆی 2024.
سەرەڕای گەڕانەوەی مانوێل نۆیەر گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌كه بۆ پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و بانگهێشتكردنی له‌لایه‌ن ناگلیسمان، بەڵام گۆندۆگان كاپتی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌بێت.
„Wir spielen eine EM für jeden im Land. Ich hoffe nie wieder etwas von so einer Scheiß-Umfrage zu lesen.“@J__Nagelsmann (@DFB_Team) pic.twitter.com/MRxXykBQ6a
— Nurder Koch (@NurderK) June 2, 2024
ناگلسمان گوتی، هەموو شتێک وەک پێشوو دەمێنێتەوە، لەگەڵ ئیلکای كاپتی یه‌كه‌م و جۆشوا کیمیچ كاپتنی دووه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌مان ده‌بێت له یۆرۆی 2024.
مێدیاكان باس لهوهدهكهن له‌وانه‌یه به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی به‌م دواییه دووچاری گۆڵپارێزه ئه‌ڵمانیه‌كه بوو، ئاستی دابه‌زیوه‌و و ناگلیسمان وه‌ك گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی پشتی پێنه‌به‌ستێت، بۆیه كاپتنی یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌ستنیشانكرد به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به ناوی نۆیه‌ر بكات،
نۆیەر، لە مانگی حوزەیرانی 2016 تاوەکو دوای مۆندیالی 2022 قه‌ته‌ر 117 یاری نێودەوڵەتی کاپتنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بوو.