ئینگلتەراگرنگترینیۆرۆپالیگ

بڕیار لەسەر بەشداریکردنی مانچێستەر یونایتد لە یۆرۆپالیگ دەدرێت

سەرئێشەکانی مان یونایتد تەواو نابن

Yariga App

یاریگا –

تاوەکو ئێستا بەشداریکردنی مانچێستەر یونایتد لە یۆرۆپالیگی وەرزی داهاتوو یەکلایی نەبووەتەوە.

یانەکانی مانچێستەر یونایتد و نیسی فەرەنسی گەیشتوونەتە یۆرۆپالیگ، بەڵام گروپی کۆمپانیاکانی ئینەس خاوەنی هەردوو یانەکە و ئەمەش پێچەوانەی یاساکانی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’یە.

رۆژنامەی تایمز بڵاویکردووەتەوە، دەستەی کۆنتڕۆڵکردنی دارایی یانەکانی یوێفا ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی لەسەر یاساییبوون بەشداری هەردوو یانەکە دەدات.

بەهۆی یاساکانی. یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’، نابێ دوو یانەی یەک خاوەندارێتی بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکدا بکەن. سێر جیم راتکڵیف، خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی ئینیەسە، کە ئێستا خاوەندارێتی بەشێک لە پشکەکانی مانچێستەر یونایتد و نیسی فەرەنسی دەکات و هەردووکیان گەیشتوونەتە یۆرۆپالیگی وەرزی داهاتوو.

رۆژنامە لەندەنییەکە روونیکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت یوێفا رێگە بە بەشداری هەردوو یانەکە لە یۆرۆپالیگ بدات، بەڵام بڕیارەکە تەنیا بۆ ئەم وەرزەیە و دەبێ چارەسەرێکی درێژمەودا بدۆزنەوە.

بەگوێرەی یاساکانی یوێفا، ئەگەر خاوەندارێتی خاوەن پشکەکان نەگاتە 30% ئەوا کێشەیەکی ئەوتۆ بۆ خاوەندارێتی دوو یانە دروست ناکات و هەردوو یانەکە دەتوانن بەشداری پاڵەوانیەتییەکانی ئەوروپا بکەن، بەڵام بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان سێر راتکڵیف و خاوەن پشکەکانی مان یونایتد، لە چەند مانگی داهاتوودا، رێژەی خاوەندارێتی پشکەکانی راتکڵیف دەگاتە 30%، ئەمەش دەبێتە کێشەیەکی گەورە بۆ هەردوو یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button