ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤاندۆڤسکی پەیوەندی بە فەنەرباچێ دەکات؟

ئەستێرە پۆڵەندییەکە باس لە داهاتووی خۆی دەکات

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری بارسێلۆنا ناوی بە پەیوەندیکردن بە فەنەرباچێ بەستراوەتەوە.

هێرشبەری پۆڵەندی ئاستێکی ناجێگیری لە سەرەتای ئەمساڵ لەگەڵ بارسێلۆنا پێشکەشکرد، بۆیە زۆر باس لە گواستنەوەی بۆ یانەی خولێکی دیکە دەکرێت.

هەرچەندە رەخنەی زۆری ئاراستە دەکرێت، بەڵام لیڤاندۆڤسکی بەڵێنی پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز دەدات و رەتیکردەوە، پەیوەندی بە تیمە نوێیەکی جۆزێ مۆرینیۆ بکات.

لیڤاندۆڤسکی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرت دەڵێت

پەیوەندیکردن بە فەنەرباچێ؟ هەر یانەکە پەیوەندی پێوە نەکردووم و هیچ شتێک دەربارەی ئەم بابەتە نازانم.

لیڤا لە وەڵامی پرسیاری ساتی وازهێنانی لە یاریکردن گوتی

لە ساتی گونجاودا دڵم پێم دەڵێت، بەر لەوەی بڕیارێکی لەمشێوەیە بدەم، دەبێ هەست بە شتێک بکەم. نازانم کەی روودەدات و ئەستەمە بە تەنیا بڕیاری لەسەر بدەم. بەڵام دەبێ گوێم لە بڕیارەکەم بێت و تەواو لێی دڵنیا بم.

سەرەڕای دوورکەوتنەوەی لە ئاستی خۆی، کەچی لیڤا بە 26 گۆڵ، گۆڵکاری بارسێلۆنا بوو.

هێرشبەری پۆڵەندی ئامادەکاری بۆ یۆرۆی 2024 دەکات، دواتر پشوویێکی کورتی هاوینە وەردەگرێت، ئینجا کار لەگەڵ هانسی فلیک دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button