دی یۆنگ له به‌شداریكردنی له یۆرۆی 2024 دڵنیانیه
یاریگا –
فرێنکی دی یۆنگ، یاریزانی هەڵبژاردەی هۆڵەندا رایگەیاند، دڵنیا نییە تا چەند ئامادەیە بۆ بەشداریکردن له یۆرۆ 2024.
دی یۆنگ ناوی له لیستی یاریزانی بانگهێشتكراوه‌كانی هۆله‌ندایه کە لە کۆمەڵەی چوارەمدا رووبەڕووی نەمسا و فەرەنسا و پۆڵەندا دەبنەوە.
له باره‌ی ئاماده‌بوونی بۆ یارییه‌كانی یۆرۆ دی یۆنگ بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی،هێشتا ئامادە نیم. بۆیە ناتوانم بڵێم دۆخم باشە، ده‌بێت چاوه‌رێ بكه‌ین.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێكانی پاژنەی پێم به‌ره‌و باشی ده‌چێت، بەڵام پێویسته به ته‌واوی چاكببێته‌وه، چونکە نابێت ئەو پێکانەکە ببێتە درێژخایەن.
زیاتر گوتی، تا ئێستا لەگەڵ تیپەکە مەشقم نەکردووە، من چارەسەری فیزیایی و راهێنانەکانی چاکبوونەوە و راهێنان بە تەنیا دەکەم، دەبێت چاوەڕێ بکەین و بزانین چ گۆرانكارییه‌ك به‌سه‌ر پێكانه‌كه‌م دێت.
پرسیار له دی یۆنگ كرا ئایا دەتوانێت لە یەکەم یاری هۆڵەندا بەرامبەر پۆڵەندا بەشداری بکات كه بڕیاره لە 16حوزەیران بكرێت؟ لە وەڵامدا گوتی، هه‌میشه‌و ئه‌وه پرسیاره، ده‌بێت له رووی توانای جه‌سته‌ی به باشی ئاماده‌بم، کەس بە وردی نازانێت، ده‌توانم به‌شداری بكه‌م یاخود نا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌توانم به‌شداری بكه‌م به ئاشكرا ده‌یڵێم.
دی یۆنگ لەم وەرزەدا لەگەڵ بارسێلۆنا سێ جار لە پاژنەی پێیدا دووچاری پێکان بوو، دوێنی به ته‌نها له كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا مه‌شقی كردووه .