خوله‌کانی دیکەگرنگترین

🎥 | جۆزێ مۆرینیۆ بەڵێنی گەورە بە هاندەرانی فەنەرباچێ دەدات

بە هەزاران هاندەر پێشوازییان لە سپێشەڵ وەن کرد

Yariga App

یاریگا –

لە دوای ناساندنی جۆزێ مۆرینیۆ وەک راهێنەری نوێی فەنەرباچێ، بەڵێنێکی گەورەی بە هاندەراندا.

مۆرینیۆ لە ناوەڕاست وەرزی رابردوو، لە راهێنەرایەتی رۆما دوورخرایەوە، دوێنێ گرێبەستێکی لەگەڵ فەنەرباچێی تورکی واژۆکرد و بە هەزاران کەس ئامادەی ناساندنەکەی بوون.

مۆرینیۆ لەدوای واژۆکردنی گرێبەستەکەی گوتی

مەرحەبا (سڵاو) لە هاندەرانی فەنەرباچێ. سبەی لە کادیکۆی دەتانبینم و کاروانەکەمان دەستپێدەکەین. دەمەوێت سوپاسی خۆشەویستیتان بکەم، هەرچەندە راهێنەر دوای بردنەوەکان خۆشەویست دەبێت. بەڵام لێرە هەست دەکەم پێش بردنەوەکان خۆشەویستم. ئەمە بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە و هەستی پێدەکەم. لەم ساتەوە بەڵێنتان پێدەدەم، ببمە بەشێک لە ماڵباتی ئێوە، ئەم درێسە دەبێتە پێستی من. تۆپی پێ خۆشەویستییە. هەر لە سەرەتای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی یانەکەتان. حەزم کرد ببمێ راهێنەری ئەم یانەیە، چونکە ئێوە رۆحی تۆپی پێن. دەمەوێت کار لە تۆپی پێی تورکیادا بکەم. دەمەوێت یارمەتی خولی تورکیا بدەم. بەڵام فەنەرباچێ لە هەمووی گرنگترە.

مۆرینیۆ کارەکانی لەگەڵ یانەکەی ئیستانبوڵ دەستپێکردووە، بەڵام چاوێکی لەسەر یۆرۆی 2024 دەبێت و لە نزیکەوە چاودێری یاریزانانی بەهرەمەند دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button