دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ رۆناڵدۆ هەوڵی رازیکردنی دوو ئەستێرە دەدات و ئۆسیمین چاوەڕێیە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن داوای کاپتنی مانچێستەر یونایتد دەکات، رەنگە جەیدن سانچۆ یاری بۆ مان یونایتد بکاتەوە و ڤیکتۆر ئۆسیمینیش چاوەڕێی ئۆفەری ئارسیناڵە…

کریستیانۆ رۆناڵدۆ قسەی لەگەڵ ناچۆ فێرناندێز، بەرگریکاری ریال مەدرید کردووە پەیوەندی بە نەسڕ بکات، هەروەها هەوڵی رازیکردنی کاسێمیرۆ، یاریزانی مانچێستەر یونایتدی داوە – مارکا

بایرن میونشن بە فەرمی لە بڕونۆ فێرناندێس، کاپتنی مانچێستەر یونایتد چووەتەپێش – ئۆ جۆگۆ

جەیدن سانچۆ، 24 ساڵ ئامادەیە بگەڕێتەوە مانچێستەر یونایتد، دوای بەسەرچوونی ماوەی خواستنەکەی لە بۆڕووسیا دۆرتموند، بەڵام گەڕانەوەکەی پەیوەستە بە دوورخستنەوەی ئێریک تێن هاخ – میرەر

ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری نایجێری و ناپۆلی، چاوەڕێی ئۆفەرەکانی ئارسیناڵ و یانەکانی سعودیەیە – گالازێتا دێلۆ سپۆرت

کێڤن دی بڕۆین، کە لە کۆتاییەکانی ئەم مانگە دەبێتە 33 ساڵ، چەند ئۆفەرێکی لە سعودیەوە بۆ ئامادەکراوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

پێشبینی دەکرێت، تۆتنهام ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە کاڵوم هۆدسن-ئۆدۆی، یاریزانی نۆتینگهام فۆرێست بکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر

نیوکاسڵ یونایتد نزیکە لە گواستنەوەی ڵۆید کێڵی، بەرگریکاری بۆرنمس – تێلێگراف

وێستهام گفتوگۆکانی گواستنەوەی لویس گولێرمی لەگەڵ پالمێراس دەستپێکردووە، رەنگە یاریزانە 18 ساڵییەکە بەبڕی 25.5  ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانە لەندەنییەکەوە بکات – تایمز

فولهام سەرنجی تەواوی خۆی لەسەر ئێمیل سمیس رۆوی، یاریزانی ئارسیناڵ داناوە – تێلێگراف

لۆس ئانجلێس گالاسی ئۆفەرێکی فەرمی بۆ مارکۆ رۆیس ناردووە، ئەمەش دوای تەواوکردنی دوا یاری لەگەڵ بۆڕووسیا دۆرتموند – فابریزیۆ رۆمانۆ

ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری لێستەر سیتی ئەمڕۆ بە راهێنەری نوێی چێڵسی دەناسێندرێت – فابریزیۆ رۆمانۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button