عێراقکوردستان

بەبێ ئامادەبوونی دوو یاریزانی سەرەکی یانەی هەولێر یاریە دواخراوەکانی دەکات؟

Yariga App

لێژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق خشتەی یاریە دواخراوەکانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقی ڕاگەیاند و یانەی هەولێر و نەورۆز زاخۆ یاری دواخراوەکانیان دەکەن.

بە هۆی یارییەکانی هەڵبژاردەی عێڕاق لە پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 بۆماوەی 15 ڕۆژ یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەوەستێت و یارییە دواخراوەکان بەڕێوەدەچن، یانەی هەولێر ڕۆژی هەینی داهاتوو 7\6\2024 لە شاری بەغداد و تایبەت لە یاریگای زەوڕا کاتژمێر 6ـی ئێوارە بەرامبەر یانەی کارەبا یاری دەکات، وە لە 14\6\2026 یانەی هەولێر لە یاریگای خۆی کاتژمێر 6ـی ئێوارە ڕووبەڕووی یانەی تەڵەبە دەبێتەوە، لە یاری یەکەمدا هەر دوو یاریزانی یانەی هەولێر ئاکام هاشم و ئەحمەد حەسەن مەکەنزی ناتوانن بەشداری بکەن بە هۆی پەیوەندی کردنیان بە هەڵبژاردەی عێڕاقەوە، بەڵام لە یاری دووەمدا دەتوانن ئامادەبن چونکە ڕۆژی 11\6\2024 کە هەڵبژاردەی عێڕاق یاری بەرامبەر ڤێتنام دەکات لە شاری بەسڕا بەمەش 3 ڕۆژ دەرفەت لە بەردەم هەر دوو یاریزان دەبێت تاوەکو پەیوەندی بە یانەی هەولێرەوە بکەنەوە.

ڕۆژی شەممە 8\6\2024 یانەی نەورۆز تاکە یاریە دواخراوەکەی دەکات بەرامبەر یانەی تەڵەبە لە شاری بەغداد تایبەت لە یاریگای شەعب کاتژمێر 6ـی ئێوارە، یانەی تەڵەبە زۆرترین یاری دواخراوی هەیە کە 4 یاریە ئەویش بە هۆی پەیوەندیکردنی 5 یاریزانی ئەویانەیە بە هەڵبژاردەی عێڕاق بۆ خوار 23 ساڵان کە لە ماوەی ڕابردوودا توانیان بگەنە ئۆڵۆمپیادی پاریس، یانەی زاخۆش یاریەکی دواخراوی هەیە کەوا لە گەڕی 24ـی خولەکە بوو بەرامبەر یانەی قوەی جەوی کە ئەویش لە ڕۆژی شەممە 15\6\2024 کاتژمێر 6ـی ئێوارە لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی قوەی جەویە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button