ئاسیاعێراقمۆندیالی 2026

هەڵبژاردەی عێڕاق یەکەم یەکەی مەشقی لە جاکارتا کۆتایی پێهێنا

Yariga App

دوای گەیشتنیان بە جاکارتای پایتەختی وڵاتی ئەندۆنیسیا، هەڵبژاردەی عێڕاق بە سەرپەرشتی خیسۆس کاساسی ڕاهێنەر یەکەم یەکەی مەشقی خۆی کرد.

لە گەڕی پێنجەمی یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی عێڕاق ڕۆژی پێنج شەممە 6\6\2024 کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەندۆنیسیا دەبێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ شاندی هەڵبژاردەی عێڕاق گەیشتنە جاکارتای پایتەخت و بە ئامادەبوونی عەدنان درجال سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق و دکتۆر عەماڕ خالیدی سەرۆکی باڵیۆزی عێڕاق لە ئەندۆنیسیا یەکەم یەکەی مەشقی هەڵبژاردەی عێڕاق بەڕێوەچوو، ئاکام هاشم و سەرجەم یاریزانەکانەکان ئامادەی مەشقە بوون تەنیا ئەمیر عەماری یاریزانی هاڵمشتادی سویدی و ڕێبین سۆلاقا یاریزانی سول کۆریای باشوور کە سبەی دەگەنە جاکارتا و ماڕکۆ فەرەجیش یاریزانی یانەی سترومسغودسیتی نەرویجی ڕۆژی سێشەم پەیوەندی بە هەڵبژاردەی عێڕاقەوە دەکات.

لە کۆمەڵەی خۆیدا هەڵبژاردەی عێڕاق بە 12 خاڵ لە پلەی یەکەمە و هەڵبژاردەی ئەندۆنیسیاش لە پلەی دووەمە بە 7 خاڵ و یاری چونییش لە شاری بەسڕا هەڵبژاردەی عێڕاق بە ئەنجامی 5 _ 1 براوە بوو، ئەم یاریەش لە یاریگای گیلوڕا بونگ کارلۆ لە جاکارتای پایتەختی وڵاتی ئەندۆنیسیا دەکرێت و شوێنی 79 هەزار هاندەر لە خۆدەگرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button