عێراق

یانەی تەڵەبە و قوەی جەوی ڕاهێنەری تازەیان بۆ تیپەکەیان دیاریکرد

Yariga App

هەر دوو یانەی تەڵەبە و یانەی قوەی جەویە دوای دەست لەکارکێشانەوەی ڕاهێنەری پێشووتریان ڕاهێنەری تازەیان بۆ تیپەکەیان دیاریکرد بۆ ئەم چەند یاریەی ماوە لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق.

دوای شکستەکەیان بەرامبەر یانەی نەفتی ناوەڕاست کە لە کۆتایی ڕیزبەندی یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت، ئەحمەد سەڵاح دەستی لە ڕاهێنەراتی یانەی تەڵەبە کشاندەوە و کارگێڕی یانەی تەڵەبەش بە پەلە ڕاهێنەری تازەیان دیاریکرد چونکە تەڵەبە 4 یاری دواخراوی هەیە کە لەماوەی 15 ڕۆژدا دەبێ یارییەکانی بکات و لەو ماوەیەش بەهۆی یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەوەستێت و تەنیا یاریە دواخراوەکان دەکرێت، قەحتان جسیر بە فەرمی ئەرکی ڕاهێنەراتی یانەی تەڵەبە وەردەگرێت و بە گوێرەی زانیاریەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا قەحتان ئەمڕۆ سەرپەرشتی یەکەم یەکەی مەشقی یانەکە دەکات و گرێبەستەکەشی بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.

یانەی قوەی جەویە دوای دەست لەکارکێشانەوەی ئەیوب ئەدیشۆ بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی، تا ئێستا بە فەرمی نامەی دەست لەکار کێشانەوەی ڕاهێنەری ناوبراو قبوڵ نەکراوە و کارگێڕی یانەکە هەوڵدەدات ئەیوب ڕازی بکەن بەمانەوە و ئێوارەی ئەمڕۆش بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەم بابەتە دەدرێت،  ئەحمەد سەڵاح ڕاهێنەری پێشووی یانەی تەڵەبە بەربژێری سەرەکیە بۆ ئەوەی ببێتە ڕاهێنەری تیپەکە،  یانەی جەویە لە ڕیزبەندی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقە و جیاوازی لەگەڵ یانەی شوڕتەی خاوەن پلەی یەکەم 7 خاڵە بەڵام جەویە یاریەکی دواخراوی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button