ئیسپانیاگرنگترین

لوكا مۆدریچ گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید نوێ دەكاتەوە

یاریگا –

لوكا مۆدریچ، ئەستێرەی كرواتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ وەرزێكی دیكەش لە یانەكەی بەردەوام دەبێت.

گرێبەستەكەی ئێستای مۆدریچی تەمەن 38 ساڵان لەگەڵ یانە شاهانەكە لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.


فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس ئاشكرایكرد، لوكا مۆدریچ لە ریال مەدرید دەمێنێتەوە و وەرزی داهاتوو واژۆ لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەمزوانە لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەكە دەكەن.

فابریزیۆ ئەوەشی ئاشكرا كردووە، مۆدریچ گرنگی بە پارە نەداوە و دوو ئۆفەری گەورەی رەتكردووەتەوە.

لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان مۆدریچ لە 46 یاریدا بەشداری كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات و هەشت گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button