ئینگلتەراگرنگترین

مۆرینیۆ باسی مامەڵەی ناتەندروستی تێن هاخ لەگەڵ سانچۆ دەکات

''هەمووی خەتای راهێنەرە''

Yariga App

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ، هۆکاری شکستهێنانی جەیدن سانچۆ لە مانچێستەر یونایتد، دەخاتە ئەستۆی ئێریک تێن هاخ.

ناکۆکییەکانی نێوان راهێنەرە هۆڵەندییەکە و سانچۆ ئاشکرا بوو، دوای ئەوەی تێن هاخ رەخنەی توندی لە بێ پرەنسیپی سانچۆ لە مەشقەکاندا کرد. دوای لێدوانەکەی تێن هاخ، سانچۆ لە پلاتفۆرمەکانی سۆسیاڵ میدیا، رەخنەی توندی لە تێن هاخ کرد و تۆمەتەکانی رەتکردەوە. ئەمەش بووە هۆی سڕکردنی سانچۆ لە پێکهاتەی یانەکە و دواتر گواستنەوەی بە خواستن بۆ بۆڕووسیا دۆرتموند.

دۆرتموند لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی TNT Sports دەڵێت

هەموومان دەزانین سانچۆ چ بەهرەیەکی هەیە، دەزانین دەتوانێت چی بکات، هیچ گومانێک لەوەدا نییە. ئەوەی لە مانچێستەر روویدا سەیرە، ئەگەر سەیری مێژووی من بکەیت، هەندێک جار لە مامەڵە کردن لەگەڵ هەندێ یاریزان سەرکەوتوو نابم. لە DNA هەندێ یاریزان تێناگەیت، نەمدەتوانی یارمەتی یاریزانەکان بدەم، بە رێچکەیەکی دروست گەشە بکەن. هەندێ جار کێشەکانم چارەسەر دەکرد، بەڵام هەندێ جاری دیکەش نەمدەتوانی.

مۆرینیۆ لەبارەی دۆخی سانچۆ دەڵێت

پێم وایە هەندێکجار دەبێ بە تێپەڕبوونی کات لە ئەزموونەکان فێربین. بەردەوام هەوڵمداوە لە سروشتی یاریزانەکان تێبگەم، هەندێجار یاریزانەکان بەهرەی باشییان هەیە، بەڵام شێوازی بیرکردنەوەیان ئاڵۆزە. بەدڵنیاییەوە سانچۆ هەڵەیکردووە. بەڵام بەدڵنیاییەوە راهێنەر نەیتوانی باشترین ئاستی ئەو پێشکەشی تیمەکەی بکات.

سانچۆ یەکێکبوو لە باشترین یاریزانانی شەش مانگی رابردووی دۆرتموند، ئێستا ماوەی خواستنەکەی تەواوبووە و جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە ئۆڵدترافۆرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button