ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئانچێلۆتی چۆن وای لە ڤینیسیۆس کرد گۆڵ لە دۆرتموند بکات؟

کارلۆ شێوازێکی نوێی هاندانی ڤینیسیۆسی دۆزیوەتەوە

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید بە ‘دەمشڕی’ هانی ڤینیسیۆس جونیۆری داوە گۆڵ لە یاری کۆتایی بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند بکات.

لۆس بلانکۆس پازدەمین نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا، دوای بردنەوەی لە دۆرتموند 2-0. مەدرید لە گێمی یەکەمدا ناهاوسەنگی پێوە دیاربوو، بەڵام لە گێمی دووەمدا، دانی کارڤاخال گۆڵێکی بە سەر کرد و دواتر لە هەڵەیەکی یان ماتسن، ڤینی گۆڵی دووەمی تیمەکەی کرد.

بەدرێژایی یارییەکە، جولیان ریرسن، بەرگریکاری باڵی چەپی دۆرتموند ئاستێکی بەرزی بەرامبەر ڤینیسیۆس پێشکەش کرد. بەڵام لە گێمی دووەمدا، ڤینی ئاستی باشتربوو، چونکە لە نێوان گێمەکاندا کارلۆ بە ‘دەمشڕی’ قسەی لەگەڵ کردبوو.

ئانچێلۆتی لە لێدوانێکیدا بۆ مۆڤی ستار گوتی

هەندێک بە دەمشڕی قسەم لەگەڵ کرد، ڤینی لە گێمی یەکەمدا هەندێک تەمبەڵ دیاربوو، تۆپمان لەدەستدا و ئەوان بە شێوازی خۆیان یارییان کرد.

ئەمە سێیەم نازناوی کارلۆ بوو لەگەڵ ریال مەدرید و راهێنەرە ئیتاڵییەکە چاوی لە نازناوی وەرزی داهاتووشە

پاڵەوانیەتییەکە ئێستا زۆر، زۆر قورسە. ئەم یارییەش زۆر قورس، هەرچەندە لە گێمی دووەمدا باشتر بووین، کەمتر تۆپمان لەدەستدەدا، بەڵام خەونەکەمان بەردەوام دەبێت.

ڤینیسیۆس دووەم گۆڵی لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگدا کرد، دوای گۆڵەکەی لە یاری کۆتایی وەرزی 2021/2022 بەرامبەر لیڤەرپوول.

ئەرکی ڤینیسیۆس لەگەڵ ریال مەدرید تەواوبوو، ئێستا سەرنجی تەواوی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل و کۆپا ئەمێریکا دادەنێت، کە بڕیارە لە کۆتاییەکانی ئەم مانگە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەبچێت.

هەڵبژاردەی بەرازیل لە 25ی ئەم مانگە یەکەم یاری لە پاڵەوانیەتییەکە بەرامبەر هەڵبژاردەی کۆستاریکا دەکات، پاشان رووبەڕووی پاراگوای و کۆڵۆمبیا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button