فلۆرینتینۆ پێرێز باس لە داهاتووی لوكا مۆدریچ دەكات
یاریگا –
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە داهاتووی لوكا مۆدریچی كرواتی و ئەستێرەی یانەكەی دەكات.
گرێبەستەكەی لوكا مۆدریچ لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.
شەوی رابردوو ریال مەدرید و بۆرووسیا دۆرتموند لە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای وێمبڵی رووبەرووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە بردنەوەی مەدرید بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر كۆتایی هات و توانی بۆ جاری پازدەیەم لە مێژوویدا نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی لە هەژماری تایبەتی خۆی لێدوانەكانی پێرێزی بڵاوكردووەتەوە، كە باس لە وەرزی داهاتووی مۆدریچ دەكات.
🚨⚪️ Real Madrid president Florentino Pérez confirms: “I think Luka Modric will STAY with us”.
“I think he will continue for one more season”.
One final meeting and then it will be signed. 🏁 pic.twitter.com/Aqo6hYzG8h
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 1, 2024
;
پێرێز گووتی:
پێموایە لوكا مۆدریچ لەگەڵمان دەمێنێتەوە.
پێموایە بۆ وەرزێكی دیكە لەگەڵمان بەردەوام دەبێت.
لە ساڵی 2012 مۆدریچ لە تۆتنهامی ئینگلیزیەوە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد، سەركەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی چەندین نازناو گرنگترینیان شەش نازناوی چامپیۆنزلیگ.