چامپیۆنزلیگگرنگترین

ماتس هەمڵس: ریال مەدرید باش یاریی ناكەن و هەمووكاتیش براوەن

Yariga App

یاریگا –

ماتس هەمڵس، ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی هەمان وڵات دڵتەنگی خۆی بە شكستەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید دەربڕی.

شەوی رابردوو ریال مەدرید و بۆرووسیا دۆرتموند لە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای وێمبڵی رووبەرووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە بردنەوەی مەدرید بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر كۆتایی هات و توانی بۆ جاری پازدەیەم لە مێژوویدا نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە.

لە گێمی یەكەمدا دۆرتموند باشتر یارییان دەكرد و دواتر لە گێمی دووەم مەدرید لە رێگەی هەریەك لە دانی كارڤاخال و ڤینیسیۆس جونیۆر دوو گۆڵیان كرد.

 


لە دوای یارییەكە بەرگریكارە ئەڵمانییەكە گوتی:

یارییەكی نایابمان كرد و هێرشی سەرنجڕاكێشمان برد، دەتوانین زۆر شانازی بە یانەكەمانەوە بكەین، هەرچەندە ئەوە زۆر بە ئازارە.

ئەوان هەمیشە باشترین نین، بەڵام لە كۆتاییدا سەردەكەون، چۆن ئەوە دەكەن؟ نازانم.

پێوویست ناكات كەس تاوانبار بكەین، ریال مەدرید بەخت یاوەریان بوو، من بەڕاستی شانازی بە یانەكەوە دەكەم، ئازایەتی خۆمان نیشان دا، هەمووان یارییەكی باشیان ئەنجام دا.

دۆرتموند لەم وەرزەی بۆندسلیگادا بو كۆكردنەوەی 63 خاڵ و لە ریزبەندی پێنجەم كۆتاییان بە وەرزەكە هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button