دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ فلیک یاریزانێکی پۆرتوگالی دەوێت و مان سیتی بڕیاری لەبارەی هالاند داوە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی دەیەوێت گرێبەستی ئێرلینگ هالاند نوێبکاتەوە و ئارسیناڵ پرسیاری لەبارەی میکایێل فایێ کردووە…

هانسی فلیک، راهێنەری نوێی بارسێلۆنا دەیەوێت جارێکی دیکە بە خواستن گرێبەست لەگەڵ جواو فێلیکس، یاریزانی ئاتلێیتکۆ مەدرید بکرێت – مارکا

مانچێستەر سیتی هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی هالاند دەستپێکردووە – میرەر

ئارسیناڵ پرسیاری دۆخی میکایێل فایێی لە بارسەلۆنا کردووە، دەیەوێت بەرگریکارە سێنیگالییەکە بگوازێتەوە – دەیلی مەیڵ

پاریس سانجێرمان چاوی لەوەیە ناپۆلی بەهای گواستنەوەی خڤیچا کڤاراتسخێلیا بۆ نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆ کەمبکاتەوە. یانە ئیتاڵییەکە داوای بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات – لیکیپ

ئارسیناڵ دەیەوێت بەر لە دەستپێکردنی یۆرۆی 2024 گرێبەستی بێنیامین شێشکۆ، هێرشبەری لایپزیگ یەکلایی بکاتەوە، بەهای گواستنەوەکە دەگاتە 55.4 ملیۆن پاوەند – فلۆریان پلێتێنبێرگ

مۆناکۆ ئامادەکاری بۆ فرۆشتنی یوسف فۆفانا، ناوەڕاستکاری فەرەنسا کردووە، هەریەکە لە ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد دەیانەوێت بەبڕی 20 ملیۆن پاوەند بیگوازنەوە – گۆڵ

ئاکسێل فیتسێل، ئامادەیە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید نوێبکاتەوە، ئەمەش دوای بەڕێکردنی وەرزێک و گۆڕینی شوێنی یاریکردنی لە ناوەڕاستەوە بۆ دڵی بەرگری – فابریزیۆ رۆمانۆ

نیوکاسڵ لە گفتوگۆکانی لەگەڵ بۆرنمس بۆ گواستنەوەی لۆید کێڵی بەردەوامە، ئەمەش دوای لەدەستدانی دەرفەتی گواستنەوەی تۆسین ئادارابیۆیۆ، بۆ چێڵسی – سکای سپۆرتس

مانچێستەر یونایتد خەریکی خوێندنەوەیە بۆ گواستنەوەی جارا برەینسوەیت، بەرگریکاری ئێڤەرتن، نرخی گواستنەوەکەی دەگاتە 70 ملیۆن پاوەند – فووتبۆڵ ئینسایدەر

سێپ ڤان دێن بێرگ، بەرگریکاری هۆڵەندی داوای لە لیڤەرپوول کردووە، رێگە بە چوونەدەرەوەی بدرێت – دێ تێلێگراف

لەگەڵ دەستبەکاربوونی جۆزێ مۆرینیۆ لە فەنەرباچێ، ریکاردۆ فۆرمۆسینیۆ، دەکاتە یاریدەدەری خۆی، پێشتر بەیەکەوە لە مانچێستەر یونایتد کارییان کردووە – تێلێگراف

بابەتی زیاتر

Back to top button