چامپیۆنزلیگراپۆرتی تایبەتگرنگترین

پێشبینی ئەفسانەکان بۆ ئەنجامی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

Yariga App

یاریگا –

ئەفسانەکان لەبارەی ئەنجامی یاریی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگ هەر یەکێکیان پێشبینییەکی هەیە، چەندان ئەفسانەی تۆپی پێ لە یاریگای وێمبلی لە لەندەن ئامادەی یارییەکە دەبن، تەواوی ئەفسانەکانی ریال مەدرید متمانەیان بە یانەکەیان هەیە ببێتە پاڵەوان.

ئەفسانەکانی ریال مەدرید متمانەی تەواویان بە یانەکەیان هەیە ئەمشەو مێرەنگی دەبێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، بەیل و کاکا و فیگۆ و شنایدەر و ئیسیان هاوڕان لەسەر ئەوەی ئەمشەو ریال مەدرید پازدەمین نازناوی چامپیۆنزلیگ دەباتەوە و لە بۆڕووسیا دۆرتموند دەباتەوە، کافۆش پێشبینی دەکات هەردوولا یەکسان بن و یارییەکە بچێتە دوو نیوەی زیادکراو.

بەگویرەی ئەو بەدواداچوونەی تۆڕی وەرزشی یاریگا بۆ پێشبینی ئەفسانەکانی کردووە، لەکۆی 14 ئەفسانەی تۆپی پێ، نۆ ئەفسانە پێشبینی دەکەن ریال مەدرید ببێتە پاڵەوان و تەنیا چوار کەسیان پێشبینی دەکەن بۆڕووسیا دۆرتموند سەربکەوێت.

خاڤیێر ماسکیرانۆ، ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا: ریال مەدرید 1-2 بۆڕووسیا دۆرتموند

لویس فیگۆ، ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید: ریال مەدرید 3-1 بۆڕووسیا دۆرتموند

ریکاردۆ کاکا، ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید: ریال مەدرید 1-0 بۆڕووسیا دۆرتموند

وێسلی شنایدەر، ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید: ریال مەدرید 3-1 بۆڕووسیا دۆرتموند

گاریس بەیل، ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید: ریال مەدرید 3-0 بۆڕووسیا دۆرتموند

مایکل ئیسیان، ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید: ریال مەدرید 2-1 بۆڕووسیا دۆرتموند

سیسک فابریگاس، ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا: ریال مەدرید 2-1 بۆڕووسیا دۆرتموند

جۆی کۆڵ، ئەستێرەی پێشووی چێڵسی: ریال مەدرید 1-2 بۆڕووسیا دۆرتموند

ریۆ فیردیناند، ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر یونایتد: ریال مەدرید 2-0 بۆڕووسیا دۆرتموند

Image

رۆبێرت پێرێس، ئەستێرەی پێشووی ئارسێناڵ: ریال مەدرید 3-1 بۆڕووسیا دۆرتموند

دیمیتار بێرباتۆڤ، ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر یونایتد: ریال مەدرید 1-2 بۆڕووسیا دۆرتموند

باکاری سانیا، ئەستێرەی پێشووی ئارسێناڵ: ریال مەدرید 3-1 بۆڕووسیا دۆرتموند

پیتەر کراوچ، ئەستێرەی پێشووی لیڤەرپوول: ریال مەدرید 1-2 بۆڕووسیا دۆرتموند

کافۆ، ئەستێرەی پێشووی رۆما: ریال مەدرید 2-2 بۆڕووسیا دۆرتموند

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button