چامپیۆنزلیگگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ

ریال مەدرید بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتموند...

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر كارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریال مەدرید و ئیدین تێرزیچ راهێنەری بۆرووسیا دۆرتموند بۆ یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی لە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای وێمبڵی رووبەڕووی یەك ببنەوە.


لە یاریی پێش كۆتایی یانە شاهانەكە شكستیان بە بایرن میونشن هێنا و بۆرووسیا دۆرتموندیش لە پاریس سانجێرمانیان بردەوە

ریال مەدرید چواردە جار نازناوی چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە و هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوی ژمارە پازدەیەم دەدات و دۆرتموندیش هەوڵی بەدەستهێنانی دووەم نازناوی خۆی دەدات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا

هێڵی بەرگری: مێندی، ناچۆ، رودیگەر، كارڤاخال

هێڵی ناوەند: كروس ، كاماڤینگا ، ڤاڵڤێردی ، بێڵینگهام

هێڵی هێرشبردن: ڤینیسیۆس ، رۆدریگۆ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بۆرووسیا دۆرتموند:

گۆڵپارێز: كۆبێل

هێڵی بەرگری: رێیرسن، ماتس هەمڵس، نیكۆ شلۆتێربێك ، یان ماتسن

هێڵی ناوەند: مارسێل سابیتزە، جولیان براند، ئێمری جان

هێڵی هێرشبردن: سانچۆ، فولكروگ ، كەریم ئادیێمی.

بابەتی زیاتر

Back to top button