ئیتاڵیاگرنگترین

هەموو شتێک تەواو، ئەنتۆنیۆ کۆنتی دەبێتە راهێنەری ناپۆلی

یاریگا –

ئەنتۆنیۆ کۆنتی تا ساڵی 2027 دەبێتە راهێنەری ناپۆلی و هەردوولا گەیشتنە رێککەوتن لەبارەی وردەکارییەکانی گرێبەستەکەیان.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئەنتۆنیۆ کۆنتی لەگەڵ یانەی ناپۆلی گەیشتوونەتە رێککەوتن، هەردوولا لەبارەی وردەکارییەکانی گرێبەستی نێوانیان لەبارەی مووچە و پاداشتە داراییەکان رێککەوتوون و کۆنتی بۆ ماوەی سێ ساڵ ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە دەگرێتە ئەستۆ.

ناپۆلی وەرزی رابردوو لە سێریا ئەی بە کۆکردنەوەی 53 خاڵ پلەی دەیەمی بەدەستهێنا و وەرزی داهاتوو مافی بەشداریکردنی لە هیچ پاڵەوانێتییەکی ئەوروپا نابێت.

ئەنتۆنیۆ کۆنتی (54 ساڵان) ساڵی رابردوو لە راهێنەرایەتی تۆتێنهام هۆتسپێرس دوورخرایەوە و پێشتر راهێنەرایەتی ئینتەر میلان، چێڵسی، ئیتاڵیا یوڤێنتۆسی کردووە و لەگەڵ یۆڤی و ئینتەر چوار جار نازناوی سێریا ئەی بەدەستهێناوە و لەگەڵ چێڵسیش نازناوێکی پرێمەرلیگی بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button