ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئانچێلۆتی لەبارەی گۆڵپارێزی سەرەکی ریال مەدرید بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بڕیاری خۆی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

ئانچێلۆتی لەبارەی گۆڵپارێزی سەرەکی ریال مەدرید بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بڕیاری خۆی راگەیاند کە زیاتر لە هەفتەیەک بوو مقۆ مقۆیەکی زۆر لەبارەی یاریکردنی کۆرتوا یان لونین هەبوو.

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریال مەدرید لە لەندەن لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەبارەی گۆڵپارێزی تیپەکەی بۆ ئەو یارییە گوتی :’سبەی لونین گەشت دەکات و دێتە لەندەن، بەڵام لەسەر کورسی یەدەک دەبێت و کۆرتوا سەرەکی دەبێت’.

ئانچێلۆتی لەبارەی یارییەکەی بۆڕووسیا دۆرتموند گوتی :’یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ گرنگترین یارییە، ئاساییە پێش ئەم یارییە هەست بە ترس بکەی، بەڵام هەستێکی زۆر خۆش دەبێت ئەگەر بەسەر ترسەکەتدا سەربکەویت و بردنەوە بەدەست بهێنین، ئێمە کاتێکی باشمان هەبوو بۆ ئەوەی بە باشی خۆمان بۆ ئەم یارییە ئامادە بکەین، لە ژووری جلگۆڕینی یانەکەمان هەمووان هەست بە متمانە و بڕوای تەواو دەکەن، رێزی تەواوم بۆ رکابەرەکەمان هەیە کە بە شایستەیی گەیشتوونەتە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ’.

ئاندریێ لونین پێنج رۆژە بەهۆی نەخۆشییەوە لە مەشق و راهێنانەکانی ریال مەدرید دابڕاوە و لەگەڵ شاندی یانەکەی گەشتی لەندەنی نەکردووە، کە دوێنێ شاندی ریال مەدرید گەیشتە لەندەن و ئەمڕۆ لە وێمبلی دوایین مەشق و راهێنانیان بۆ یارییەکەی سبەی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button