کوردستان

نەوزاد شێرزاد ھەولێری جێنەھێشتووە

سلێمانی –ھەرێز جەمال

ھێرشبەری تیپی تۆپی پێی یانەی ھەولێرو ھەڵبژاردەی کوردستان ( نەوزاد شێرزاد ) ھەموو ئەو دەنگۆیانە بەرپەرچ دەداتەوە ڕیزەکانی ھەولێری جێھێشتبێت .

نەوزاد شێرزاد
نەوزاد شێرزاد

نەوزاد شێرزاد لە لێدوانێکیدا وتی ” من تەنھا ڕیزەکانی تیپەکەم لە خولی عیراقی بەجێھێشتووەو لە خولی نایابی کوردستان لە گەڵ یانەی ھەولێر بەردەوام دەبم مەشق و ڕاھێنانەکانیشم بەردەوامەو لە کۆتایی ئەم مانگەشدا لە گەڵ شاندی تیپی تۆپی پێی یانەی ھەولێر ( خولی کوردستان ) بۆ کەمپێکی مەشق و ڕاھێنان سەفەری وڵاتی تورکیا دەکەم” .

ئەو یاریزانە کە پارساڵ لە خولی بژاردەی عیراق توانی قەڵغانی خولەکە بەرز بکاتەوە وتی ” ئامانجی من یاریکردنە لە ھەرتیپێک بم بۆیە لە ئێستاشدا بۆندی چەند یانەیەکی بەشدار لە خولی عیراقی لە بەردەستدان و پاش گەڕانەوەم لە وڵاتی تورکیا بۆندی یەکێک لەو تیپانەی خولی بژاردەی عیراق ئیمزا دەکەم “.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close