ئیسپانیافه‌ره‌نسایاریگا

باوکی مباپێ بابەتی ڕۆشتنی کوڕەکەی بۆ ڕیاڵ بە “چوکلێت” دەچوێنێت!

یاریگانێت- وێڵفرێد مباپێ، باوکی کیلیان مباپێ، بێزاە لەو دەنگۆیانەی کە ماوەیەکە بەردەوام داهاتووی کوڕەکەی بە ڕیاڵەوە دەبەستنەوە.

لەو بارەیەوە بە ڕۆژنامەی لێ پاریسیانی گوت: “پێستر هەموو شتێکم دەخوێندەوە و تەماشا دەکرد، بەڵام چتر وا ناکەم، چونکە ئەو دەنگۆیانە وەک “چوکلێت” وان، کە زیادیان لێ بخۆیت، گەدەت تووشی ئازار دەبێت. هەندێ جاریش زانیاریی ناڕاستیش دەدرێت.”

باوکی ئەستێرە لاوەکەی فەڕەنسا بە شانازیی کردنەوە بە کوڕەکەی گوتیشی: “مباپێ هەموو خەونەکانمی هێناوەتە دی: بەوەی ببێت بە یاریزانێکی پیشەگەر و جامی جیهانیی بەرێتەوە. هەروەها مایەی شانازییشمە کە ژمارە 10ی فەرەنسا دەپۆشێت، ئەوە ژمارەی من بوو. هیواشی بۆ دەخوازم کە زیاتر گەشە بکات و بباتەوە، بەڵام ئەوانە چیتر وەک خەون نەماونەتەوە.”

مباپێ یەکێکە لەو ناوانەی کە بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەلکێندرێت، بەتایبەت پاش گەڕانەوەی زیدان بۆ ڕاهێنەرایەتی مێرەنگی.

Back to top button