ئیسپانیا

بارسێلۆنا پێوویستی بە هیچ خاڵێك نیە لە دەرەوەی كامپ نۆو تا نازناوەكە بباتەوە

یاریگا- یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە ڕێژەیەكی زۆر نازناوی لیگای بۆ خۆی مسۆگەر كردووە، پێش كۆتایی هاتنی خولەكە بە شەش هەفتە، یانە كەتەلۆنییەكە پێشەنگی گرتووە بە جیاوازی 9 خاڵ لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدریدی دووەم، پێوویستی بە 9 خاڵە لەو 6 یاریەی كە ماوویەتی تا بە فەرمی نازناوەكە یەكلای بكاتەوە.

بەوەش پێوویستی بە هیچ خاڵێك نیە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوەی سێ یاری كە لە یاریگای خۆی ماویەتی نازناوەكە یەكلا دەكاتەوە.

كوڕەكانی ڤاڵڤێردی پێوویستیان بە بردنەوەیە لە ڕیاڵ سۆسیداد و لێڤانتی و خیتافیە كە لە یاریگای خۆی ماویەتی بە بێ ئاوڕ دانەوە لە ئەنجامی ڕكابەرەكانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button