ئه‌مریکاگرنگترین

دی ماریا بە شوێنـپێی مێسیدا دەڕوات

Yariga App

یاریگا –

رەنگە بەم نزیکانە ئانخێل دی ماریا و لیۆنێل مێسی بۆ یەکەمین جار لە کاروانی وەرزشییاندا لە یانەیەکدا یەکبگرنەوە.

دی ماریا کە لە ساڵی 2005 لەگەڵ رۆزاریۆی وڵاتەکەی کاروانی پیشەگەرێتی دەستیپێکرد، هەرگیز هەڵنەکەوتووە لەگەڵ ئەفسانە هاونیشتیمانییەکەیدا لە یەک یانەدا پێکەوە یاریی بکەن، بەپێچەوانەوە بۆ ماوەی چوار وەرز (2010-2014) لە ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا رکابەرایەتی کلاسیکۆی جیهانیان دەکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی ESPNی ئەرجەنتین، ئاخێل قاییل بووە رووبکاتە ئینتەر مەیامی بۆ یاریکردن هاوشانی لیۆ.

دی ماریا کە ئێستا لە بێنفیکایە، ئەو یانەیە کۆتا وێستگەی کاروانە دووردرێژەکەیەتی. چاوەڕوان دەکرا بگەڕێتەوە بۆ رۆزاریۆی یانەی یەکەمی و زێدی خۆی، بەڵام پاش ئەوەی هەڕەشەی ترسناک لە خانەوادەکەی کرا لە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ ئەو شارە، بڕیاری دا پرۆسەکە ڕابگرێت ئەگەرچی پۆلیسی ئەرجەنتین توانی چەند تۆمەتبارێکی ئەو کەیسە دەستگیربکات.

بەڵام دواجار وا دیارە ئەستێرەکەی پێشووتری یانەکانی مانچێستەر یونایتد، پاریس و یوڤێنتوس هەڕەشەکان بەهەند وەبگرێت و مەیامی بکاتە دوا وێستگەی یاریکردنی.

بابەتی زیاتر

Back to top button