ئینگلتەراگرنگترین

وەین روونی باشترین یاریزانی مێژوو دەستنیشان دەکات

"هەمیشە پیشەگەرانە هەڵسوکەوت دەکات"

Yariga App

یاریگا –

وەین روونی باشترین یاریزانی لە مێژووی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا دەستنیشان دەکات.

روونی ئەفسانەی پێشووی مانچێستەر یونایتد لە چاوپێکەوتنێکی نوێی لەگەڵ پۆدکاستی The Overlap کە گاری نیڤێڵی هاوڕێی دێرینی پێشکەشی دەکات، هاری کەین بە باشترین یاریزانی مێژووی ئینگڵتەڕا دیاری دەکات.

هاری کەین یاریزانێکی باوەڕپێنەکراوە، ئەو هەموو گۆڵ و ئەسیستەی کردوویەتی سەرسوڕهێنەرە، بەڕای من کەین باشترین یاریزانی مێژووی ئینگڵتەڕایە.

کەین یاریزانێکی پیشەگەرە، هەمیشە پیشەگەرانە هەڵسوکەوت دەکات، هەرگیز حەز ناکات یارییەکان لەدەست بدات، یاریزانانی وەک فیڵ فۆدن و جود بێڵینگهامیش وەک کەین ئەو تایبەتمەندیەیان هەیە و کەسانی پیشەگەرن.

هاری کەین گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکەیەتی، لە 89 یاری 62 گۆڵی کردووە، 19 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی درووستکردووە.

لە یەکەم وەرزیشی بە درێسی بایرن میونشن لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 45 یاری کرد، 44 گۆڵی کرد و 12 گۆڵیشی درووستکرد، پێڵاوی زێڕینی بۆ باشترین گۆڵکاری ئەوروپا بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button