ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

کوڕەکەی ئانچێلۆتی، سەربازە ونەکەی ئەم وەرزەی ریال مەدریدە

Yariga App

یاریگا –

لەوانەیە بڕوا نەکەن، بەڵام کوڕەکەی کارلۆ ئانچێلۆتی لە پشتەوەی بەشێکی زۆری سەرکەوتنەکانی ئەم وەرزەی باوکیەتی. داڤیدێ ئەنچیلۆتی بە کلیلی سەرکەوتنەکانی ئەم وەرزەی ریال مەدرید دادەنرێت، ئەم پیاوە 34 ساڵانە بە سەربازە ونەکەی یانە ئیسپانییەکە ناوزەد دەکرێت.

یاریزانێکی شکستخواردوو بوو

داڤیدێ ئانچێلۆتی 22ـی یۆلیۆ/تەممووزی 1989 لە پارما لەدایکبووە و تەنیا دوو یاریزان وەکو ناوەڕاستکار یاریی کردووە، ساڵانی 2007–2009 لە لاوانی ئەیسی میلان و بۆرگۆمانێرۆی ئیتاڵی یاریی کردووە، لەبەر ئەوەی یاریزانێکی شکخستخواردوو بوو هەرزوو وازی لە یاریکردن هێنا.

داڤیدێ لەبەر ئەوەی یاریزانێکی باش نەبووە هه‌رزوو له‌ ته‌مه‌نی 22 ساڵی وازی له‌ یاریكردن هێنا، هەرزوو شوێنپێی باوکی گرت و دوای ئەوەی بڕوانامەی لە زانستە وەرزشییەکان بەدەستهێنا، روویکردە بواری راهێنەرایەتی و کاتێک باوکی راهێنەری پاریس سانجێرمان بوو، وەکو ئەندامی دەستەی راهێنەرانی یانەکە دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کرد و بووە راهێنەری توانای جەستەیی یانەکە، دواتریش بڕوانامەی راهێنەرایەتی لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بەدەستهێنا.

کارلۆ ئانچێلۆتی و داڤیدێی کوڕی
کارلۆ ئانچێلۆتی و داڤیدێی کوڕی

ئانچێلۆتی لە هەرکوێیەک بێت کوڕەکەی لەوێیە

داڤیدێ كوری ئانچێلۆتی وه‌ك سێبه‌ری باوكی وایە، کارلۆ ئانچێلۆتی بچێتە هه‌ر یانه‌یه‌ك ئەو له‌گه‌ڵی ده‌بێت، کوڕەکەی ئانچێلۆتی لەوەتەی وەرزی 2016/2017 لەگەڵ باوکی کاردەکات و لە یەکەم وێستگەی کاری یاریدەدەری راهێنەرایەتیدا لە بایرن میونشن بووە یاریدەدەری باوکی، دواتر لەگەڵ کارلۆی باوكی لە یانەکانی ناپۆلی و ئێڤەرتنیش به‌ردوام بوو، پاشانیش ریال مه‌درید.
داڤیدێ وەکو یاریدەدەری راهێنەر لەگەڵ باوکی 11 نازناوی بەدەستهێناوە، دوو نازناوی بۆندسلیگا و دوو نازناوی لالیگا، جامی شای ئیسپانیا، دوو جامی سوپەری ئیسپانی، نازناوێكی چامپیۆنزلیگ و جامی سوپەری ئەوروپا و جامی جیهانی یانەکانی بەدەستهێناوە.

Image

یانەکانی ئەوروپا دەیانەوێت کوڕەکەی ئانچێلۆتی بکەنە راهێنەری یانەکانیان

داڤیدێ هاوینی رابردوو بڕوانامەی پڕۆی لە کاری راهێنەرایەتی بەدەستهێنا و ئامادەیە بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی هەر یانەیەکی ئەوروپی بگرێتە ئەستۆ، لە ئێستاوە چەند یانەیەک هاتوونەتە سەر هێڵ و دەیانەوێت ببێتە راهێنەری یانەکەیان، یانەی ستاد رێمسی فڕەنسی یەکەم یانەیە هەوڵی رازیکردنی داڤیدێ بدات، بەڵام ئانچێلۆتی لە دوایین لێدوانیدا دەڵێت تا من لە ریال مەدرید بمێنمەوە کوڕەکەشم لێرە دەمێنێتەوە و ناڕوات.

كوڕه‌كه‌ی ئانچێلۆتی كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی باوكی هه‌یه‌و باوكی زۆر راوێژی پێده‌كات، ئەنچیلۆتی ده‌لێت، دوای یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وەرزە بەرامبەر بایرن میونشن ، داڤیدێ ئەو کەسە بوو کە بڕیاریدا خۆسێلۆی هێرشبەری یەدەگ به‌شداری له‌ یارییه‌كه‌ بكات، کە سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی دوو گۆڵ سەرکەوتنمان بۆ یاری کۆتایی بەدەستهێنا، هه‌روه‌ها داڤیدێ ده‌لێت، لەگەڵ باوکم و ستافی ڕاهێنەران و گۆڵپارێز بۆ یاری به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی ڕاوێژم کرد سەبارەت بە هەڵبژاردنی یاریزانان بۆ لێدانی یه‌كلاره‌وه‌ و هەندێک گۆڕانکاریمان کرد، هه‌وره‌ها ده‌شلێت له‌ شێوازی به‌رگریی كردندا سوودمان له‌و‌ پلانه‌ی ئارتێتا وه‌رگرت كه‌ له‌ پرێمەرلیگ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی به‌ یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.

Davide Ancelotti : « Avec mon père et ce staff, j'ai eu le meilleur apprentissage possible » - L'Équipe

داڤیدێ لەبارەی باوکی چی دەڵێت؟

داڤیدێ لە لێدوانێکیدا لەبارەی باوکی دەڵێت :’باوکم 30 ساڵە کاری راهێنەرایەتی دەکات، ئەو لەگەڵ کارەکەی راهاتووە و دەزانێت چۆن سەرنجی گەنجەکانی ناو ستافەکەی رادەکێشێت، ئەرکی ئێمە زۆر ئاسانە، ئەرکی ئێمە ئەوەیە چاڵێنجی ئانچێلۆتی بکەین، بۆیە هەمیشە دەربڕینی بۆچوونی خۆم بەرامبەر ئەو بۆ من زۆر ئاسانە’.

داڤیدێ لە رووی خوێندنەوەی یارییەکان و ئارامی و کارێزمایی زۆر لە باوکی دەچێت، جگە لەوەی پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ یاریزانەکان هەیە و هەمیشە هاوڕێیەتی یاریزانەکان دەکات، لە رووی توانای جەستەیی و شرۆڤەکردنی خاڵە بەهێز و لاوازەکانی رکابەرەکانی رۆڵێکی کاریگەری هەیە و کاریگەری لەسەر زۆربەی بڕیارەکانی باوکی هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button