ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

رێدبوڵ پشكی له‌ لیدز یونایتد دەکڕێت، وەرزی داهاتوو سپۆنسەری درێسی یانه‌كه‌ ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

رێد بوڵ، کۆمپانیای گەورەی خواردنەوە گازییەکان پشکی کەمینەی لیدز یونایتدی کڕییەوە و ناوی لەسەر درێسی یانەکە بۆ وەرزی داهاتوو دادەندرێت.

کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکە، کۆنتڕۆڵی بەشێکی زۆری تیمی وەرزشە جیاوازەکانی وەک تۆپی پێ، فۆرمولا وەن و یارییەکە کەسییەکان دەکات، دوا هەوڵیشی کڕینی پشکی کەمینەی لیدز یونایتده‌ كه‌ یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ لەلایەن 49ers Enterprises خاوه‌ندرایه‌تی ده‌كرێت.

سندوقی 49ers لە چەند کەس و لایه‌نێك پێکهاتووە، خۆیان بەرپرسیارێتی گشتییان له‌ یانه‌كه‌ هەیە و ئەوانی دیکەش پابەندن بە ئاستی جیاواز لە رووی داراییەوە له‌ یانه‌كه‌.

سەرەتای ئەم مانگە ئاشکرا بوو کە ئەکتەری به‌ناوبانگی  هۆلیوود ویل فێرێل كه‌ پشه‌كه‌كانی له‌ نێو یانه‌كه‌ به‌رزكردۆته‌وه‌و زۆرترین پشكی له‌ یانه‌كه‌ هه‌یه‌.

رۆژنامەی ئەتلەتیک ئاشكرایكردووه‌، دانوستانەکانی 49ers Enterprises له‌گه‌ڵ رێدبول ماوەیەکە ده‌ستی پێكردووه‌، له‌ كۆتاییدا گه‌یشتنه‌ ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی کۆمپانیای رێدبول پشكی كه‌مینه‌ی له‌ یانه‌كه‌ هه‌بێت.

پاراگ ماراسی سەرۆکی یانەی لیدز سەبارەت بە رێککەوتنەکەیان له‌گه‌ڵ رێدبول گوتی، زۆر دڵخۆشم کە ریدبول پەیوەندیمان پێوە دەکات بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی گەش بۆ لیدز یونایتد و هاوبەشیمان ده‌كات بەڕاستی تایبەتە، ئه‌م گرێبه‌سته‌ مێژوویی ده‌بێت زیاتر یانەکە بەهێز دەکات.

گرێبەستەکە دوای ئه‌وه‌ دێت لیدز یونایتد لە یاریی پلەی ئۆفی بۆ سه‌ركه‌وتن بۆپرێمه‌رلیگ  لە یاریگای وێمبڵی بە گۆڵێکی بێوەڵام بە ساوسهامپتۆن دۆڕا.

هەروەها رێدبول ئامادەیە جێگەی سپۆنسەری درێسی ئێستای یانه‌كه‌ BOXT بگرێتەوە، کە رێکەوتنێکە پشكی كۆمپانیاكه‌ به‌رێژه‌یه‌كی بەرچاو زیاد دەکات لەسەر نرخی گرێبەستی ئێستا.

هه‌روه‌ها ئۆلیڤەر مینتزلاف، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری كۆمپانیای رێدبول گوتی،  ئاواتمان ئەوەیە لیدز بگەڕێننەوە بۆ خولی نایابی ئینگلیزی ناومان لە باشترین خولی تۆپی پێی جیهاندا هه‌بێت.

رێدبول خاوه‌ندایه‌تی یانه‌كانی لاپپزیگی ئەڵمانی و یانەی ریدبوڵ سالزبۆرگی نەمسایی كردووه‌ و ده‌یه‌وێت پشكی له‌ چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌بێت.

رۆژنامەكه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لە چوارچێوەی کڕینی پشکەکانی لیدز له‌ لایه‌ن كۆمپانیای رێدبول هیچ کورسییەکی دەستەی کارگێڕی یانه‌كه‌ی پێنادرێت، هەروەها ناتوانن هیچ گۆڕنكارییه‌ك له‌ ناوی یانەکە یان درێس یاخود ناوی یاریگاکە بكه‌ن، هیچ گفتوگۆیه‌كیش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ناكرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button