ئه‌ڵمانیاگرنگترین

کۆمپانی؛ چاومان لە بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگی 2025ـە

تەنیا بە قسە نا، بەڵکو بە کردار کار بۆ ئەمانجەکانمان دەکەین

Yariga App

یاریگا –

کەمێک لەمەوبەر ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەری نوێی بایرن میونشن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی قسەی بۆ میدیاکان کرد، باسی لە پلان و شێوازی کارکردنی لەگەڵ یانە نوێیەکەی کرد.

کەسانێکی نایابم ناسیووە، دەزانم بایرن یانەیەکی چەند مەزنە، شانازی دەکەم کە راهێنەری یانەکەم، بەڵام پاڵنەری گەورەشم هەیە کە لێرەم، بۆ من ئێستا وەرزەکە دەستیپێکردووە.

لەبارەی فەلسەفەی یاریکردنی؛ لەسەر شەقامەکانی برۆکسل گەورە بووم، دەمەوێت یاریزانەکانم ورەیان بەرزبێت و شەڕانگێز بن، دەمەوێت بەوشێوەیە یاری بکەین، ئەوەش کەساییەتی منە و دەمەوێت لەهەموو یارییەکان بەوشێوەیە بین.

کە دەبیت بە راهێنەر، دەبێت رۆژانە 24 کاتژمێر کاربکەیت، %100 سەرجم لەسەر کارەکەم دەبێت، بەبەختبووم کە بایرن میونشن پەیوەندی پێوەکردم، بەبێ دوودڵی گوتم بەڵی دەبێت بچمە بایرن.

هەموو رۆژێک بە پاڵنەری زۆرەوە دەستبەکار دەکەم، دەمەوێت ئاستی یاریزانەکانم باشتر بکەم، کاتێک شتەکان باش ناڕۆن ئەوە دەبێتە پاڵنەرێکی گەورەتر تا زیاتر خۆم ماندوو بکەم، سرووشتی من بەو شێوەیە، دەمەوێت لەم گەشتە هەموومان بەیەکەوە بین، نامەوێت تەنیا باشترین یاریزانەکانم هەبێت، بەڵکو دەمەوێت باشترین تیپم هەبێت.

دەمەوێت هەموو یارییەکان ببەینەوە، ئەوە ئامانجی سەرەکیمانە، بێگومان یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2025 لە میونشن دەبێت، بەڵام بە قسە ناتوانین بەدەستیبهێنین، دەبێت هەموو رۆژێک لە مەشقەکان کار بۆ بەدەستهێنانی بکەین.

راهێنەری یەکێک لە تیپە لاوەکانی بەلجیکا و لاوترین تیپی ئینگڵتەڕاش بووم، ئەوەی من پێمە ئەوەیە، کە هاوکاری یاریزانەکان دەکات بەرەوپێش بچن، دیدگایەکی روونم هەیە لە ئەڵمانیاش جێبەجێی دەکەم.

دوێنێ چوارشەممە، راهێنەرە بەلجیکییەکە بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانە باڤارییەکە تا هاوینی 2027 واژۆ کرد.

ڤینسێنت کۆمپانی (38 ساڵان) لە ریزی یانەکانی ئاندێرلەختی بەلجیکی، هامبورگی ئەڵمانی و مانچێستەر سیتی ئینگلیزی یاریی کردووە و هاوینی 2019 وەکو یاریزان و راهێنەر لە یەک کاتدا لە ئاندێرلەخت دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کرد.

کۆمپانی وەکو راهێنەر 188 یاری لەگەڵ ئاندێرلەخت و بێرنلی ئەنجام داوە، 83 بردنەوە و 56 یەکسان و 29 دۆڕانی بەدەستهێناوە، لە جامی بەلجیکا پلەی دووەمی لەگەڵ ئاندێرلەخت بەدەستهێناوە و لەگەڵ بیرنلیش بووە پاڵەوانی چامپیۆنشیپ و یانەکەی گەیاندە پرێمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button