عێراقگرنگترین

بۆردێكی كاره‌با چه‌ند یارییه‌كی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێنێنته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

به‌هۆی خراپی بۆردی كاره‌بای یاریگای زه‌ورا، یاریی یانه‌كان له‌شه‌ودا له‌م یاریگایه‌ نه‌كرێت و بگوازرێته‌وه‌ بۆ یاریگایه‌كی تر، كه‌ یاریگای سه‌ره‌كی هه‌ردوو یانه‌ی زه‌ورا و كاره‌بایه‌.

بۆردی كاره‌بای یاریگای زه‌ورا ستاندار نیه‌ و ناتوانرێت بۆ سیسته‌می ڤار به‌كاربهێنرێت و گرفت دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی توانای ساردکردنەوەی سیستەمی ڤاری نیه‌،  یارییه‌كانی ئه‌و یاریگایه‌ له‌و شه‌ودا  ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ یاریگای مه‌دینه‌.

به‌هۆی ئه‌م بۆرده‌وه‌ ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و ئه‌و یانانه‌ی یارییان له‌م یاریگایه‌ هه‌یه‌ گیرا، به‌تزه‌وه‌ له‌ سۆشیال مێدیا باسكرا و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو.

وەزارەتی وەرزش و لاوان لێژنه‌یه‌كی پێكهێنا بۆ سەرپەرشتیكردنی چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی یاریگای زەورا.

وەزارەتی  وەرزش و لاوان بەیاننامەیەکی بڵاوكرده‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، لێژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه‌ بۆ پرۆسەی رواندنەوە چیمەنی یاریگاكه‌ و پاککردنەوە و رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و گرفتانه‌ی بۆ یاریگاكه‌ دروستبووه‌، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی سیستەمی کارەبا و تۆڕی ئاوی ناو یاریگاکە و پشکنین بۆ یاریگاكه‌ ده‌كرێت.

یاریگای یانه‌ی زه‌ورا له‌ ساڵی 1969 دروستكرا، له‌ ساڵی 2023 نۆژنكرایه‌وه‌ كه‌  نزیکەی 55 ملیار دیناری عێراقی تێچووه‌كه‌ی بوو، دواتر تێچووەکەی بەرزبووەوە بۆ گەیشته‌ 60 ملیار دیناری عێراقی، به‌مه‌رجێك مەلەوانگەیەك و هۆتێلێك له‌گه‌ڵ یاریگاكه‌ دروست بكرێت، به‌ڵام به‌شێك له‌ كاره‌كانی ته‌واو نه‌كران.

بابەتی زیاتر

Back to top button