ئیسپانیاگرنگترین

هانسی فلیک کەی لەگەڵ بارسێلۆنا دەستبەکاردەبێت؟

کارنامەی فلیک لەگەڵ بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

دوێنێ چوارشەممە هانسی فلیکی ئەڵمانی بەفەرمی واژۆی لەسەر پەڕاوی گرێبەستەکەی کرد و بوو بە راهێنەری نوێی بارسێلۆنا.

هانسی هەفتەیەکی جەنجاڵی بەڕێکرد، لە سەرەتای هەفتە لە لەندەن لەگەڵ نوێنەرانی بارسێلۆنا کۆبووەوە، رۆژی سێشەممە بەرەو ئیسپانیا گەشتیکرد، رۆژی چوارشەممەش گرێبەستەکەی واژۆکرد.

دەستپێکی هانسی

بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی سپۆرت، هانسی فلیک لەگەڵ خانەوادەکەی بەرەو دوورگەی ئیبیزا گەشتی کردووە، ماوەیەک لە دوورگەکە دەمێننەوە و پشوو وەردەگرن.

سەرەڕای ئەوەی هانسی تا هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانە کاتالۆنییەکە واژۆ کردووە، بەڵام پێشکەشکردنی بە هاندەران و میدیاکان دوادەکەوێت، چوونکە بۆ ماوەی 10 رۆژ لە دوورگەکە دەمێنێتەوە.

“فەلسەفەی من لەگەڵ بارسا دەگونجێت”

هانسی پێشتر لەگەڵ دیکۆ هێڵی سەرەکی پرۆژەکەی رێکخستووە، تا خۆی دەگەڕێتەوە یانەکە یاریدەدەرەکانی دەست بە کارەکانیان دەکەن، لە نزیکەوە چاودێری تیپە جیاوازەکانی یانەکە دەکەن و خۆیان بۆ وەرزی نوێ ئامادە دەکەن.

سەرەڕای ئەوەی پشووی دوورگەکە 10 رۆژ دەخایەنێت بەڵام پێشبینی دەکرێت هانسی تا کۆتایی مانگی حوزەیران بۆ بارەگای یانەکە نەگەڕێتەوە.

فلیک دوو هەفتە بەر لە یەکەم یاری دۆستانەی یانەکە لە کاتالۆنیا دەگەڕێتەوە، پاشان بەرەو ئەمریکا گەشت دەکەن، لەوێ لە سێ یاری ئامادەکاری رووبەڕووی یانەکانی ریال مەدرید، مانچێستەر سیتی و ئەیسی میلان دەبنەوە.

بە درێژایی مێژوو فلیک لەدوای هێنس وایسڤێلەر و ئودۆ لاتێک، دەبێتە سێیەم راهێنەری ئەڵمانی ئەرکی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا لە ئەستۆ بگرێت.

وە لەدوای فرانک رێکارد، پیپ گواردیۆلا، رۆناڵد کومان و چاڤی، پێنجەم راهێنەرە لە سەردەمی سەرۆکایەتی لاپۆرتا ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان لە ئەستۆ گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button