ئیسپانیا

دۆس سانتۆس لە بارسا دەمێنێتەوە

ڤیسێنت مۆنتێس ـی بەڕێوەبەری کارەکانی جۆناثان دۆس سانتۆس دووپاتی کردەوە کە بریکارەکەی لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە سەرباری گرنگی پێدانی لە لایەن چەندین یانەی ئەوروپیەوە.

یاریزانی مەکسیکی دەمێکە بۆتە بابەتێکی گەرمی ڕۆژنامەکان و بە توندی ناوی بەسترایەوە بە قەڵای سانچێز بیزخوان.

هەرچۆنێک بێت،نوێنەری یاریزانی ٢٢ بەهاری لە لێدوانێکیدا دووپاتی کردەوە کە سانتۆس تا ئێستاش دەیەوێت لە بارسا بەردەوام بێت وە هیچ بەروارێکی دیاری نەکردووە بۆ ئەوەی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close