ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فلیک داوای ئەستێرەیەکی بایرن میونشن دەکات

ئامانجی سەرەکی هانسییە

Yariga App

یاریگا –

هانسی فلیک داوای جۆشوا کیمیچی ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن دەکات.

دوێنێ چوارشەممە، بەشێوەیەکی فەرمی هانسی فلیکی ئەڵمانی گرێبەستی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا واژکرد و بووە شوێنگرەوەی چاڤی هێرناندێز.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یەکێک لە داواکارییەکانی فلیک لە ئیدارەی بارسێلۆنا گواستنەوەی کیمیچە، چوونکە راهێنەرە ئەڵمانییەکە پشت بە شێوازی یاریکردنی 4-2-3-1 دەبەستێت.

کیمیچ پێشتر لە یانە باڤارییەکە لەژێر سەرپەرشتی هانسی یاری کردووە، هەردوولا شارەزای یەکترن، هاوکات هەر لە سەردەمی چاڤییەوە یاریزانە ئەڵمانییەکە لەژێر راداری یانە کاتالۆنییەکەیە و چاڤی هەوڵی گواستنەوەی دابوو.

گرێبەستەکەی جۆشوا لە هاوینی 2025 کۆتایی دێت، ئەگەر ئامادە نەبێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، ئەوا لەم هاوینە بایرن بەناچاری دەیخاتە بازاڕی گواستنەوە، بۆ ئەوەی لە هاوینی دواتر بەبێ بەرامبەر لەدەستی نەدات.

یاریزانە تەمەن 29 ساڵانییەکە پێشتر لەبارەی داهاتووی گوتوییەتی؛ چاوەڕوانی دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێی یانەکەم دەکەم، ئەوکات بڕیاری کۆتایی دەدەم.

هانسی و فلیک

هاوکات دوینێ هەینی ڤینسێنت کۆمپانی بەلجیکی بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە واژۆ کرد و شوێنی تۆماس توخێل دەگرێتەوە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت کیمیچ بەم زووانە بڕیارەکەی خۆی ئاشکرا بکات.

جۆشوا لە هاوینی 2015 بە بڕی 8.50 ملیۆن یۆرۆ، لە شتوتگارتەوە پەیوەندی بە بایرن کرد، بە درێسی باڤارییەکان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 390 یاری کردووە، 43 گۆڵی کردووە و 104 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button