ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سڵۆت شوێنگرەوەی نونێز دەستنیشان دەکات

یانەیەکی ئیسپانی داوای نونێز دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت، راهێنەری نوێی لیڤەرپوول لە ئێستاوە شوێنگرەوەی داروین نونێزی دەستنیشانکردووە.

راهێنەرە هۆڵەندییەکە لە سەرەتای مانگی داهاتوو، کارەکانی لە لیڤەرپوول دەستپێدەکات و پێدەچێت، نونێز لە پڕۆژەی داهاتوویدا نەبێت.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، سڵۆت زۆر بە ئۆلی واتکینس، هێرشبەری ئاستۆن ڤیلا سەرسامە و دەیەوێت بیکاتە شوێنگرەوەی نونێز.

واتکینس لە وەرزی رابردوودا 19 گۆڵی لە پرێمەرلیگ کرد و یارمەتی تیمەکەیدا پلەی چوارەم بەدەستبهێنێت و بگاتە چامپیۆنزلیگ. واتکینس لەسەر ئاستی تەواوی پاڵەوانیەتییەکان 27 گۆڵی کرد، لەو ژمارەیەش هەشت گۆڵی لە کۆنفرانس لیگ کردبوو.

نونێز بە دۆخێکی سەخت لە لیڤەرپوول تێدەپەڕێت، هەرچەندە لە سەرەتای وەرز یۆرگن کڵۆپ، زۆر پشتی بە تواناکانی بەست، بەڵام نونێز نەیتوانی ئاستی چاوەڕوانکراو پێشکەش بکات و تەنانەت لە دوا 10 یاری پرێمەرلیگ، هیچ گۆڵێکی نەکرد. بە درێژایی وەرزیش تەنیا 11 گۆڵ و هەشت ئەسیستی هەبوو.

بارسێلۆنا یەکێکە لە گرنگیپێدەران بە تواناکانی نونێز، لە ئەگەری گواستنەوەی، لیڤەرپوول تەواوی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی واتکینس بۆ ئانفیڵد دەخاتەگەڕ.

گرێبەستی ئێستای واتکینس لە هاوینی ساڵی 2028 لە ئاستۆن ڤیلا بەسەردەچێت، بەڵام ئەمە نابێتە رێگر لەبەردەم پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی فەرمی.

بابەتی زیاتر

Back to top button