یاریگا –
ئیدین هازارد یاریزانی پێشووی یانه‌كانی چێلسی و ریال مه‌درید باشترین یاریزانی چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌ك دیار ده‌كات.
رادیۆی تۆک سپۆرت پرسیاری له‌باره‌ی باشترینی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌رویج له هازارد كرد و گوتی، دەزانم دەتەوێت بڵێم هالاند، بەڵام من دەڵێم ئۆدیگارد ئێستا یاریزانی ژماره یه‌كی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌رویجه، چونکە لەگەڵیدا یاریم کردووە
لە باره‌ی باشترین یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵته‌را، هازارد بەبێ دوودڵی گوتی فیل فۆدنی یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی هەڵبژارد، باشترینی ئینگڵته‌رایه.
سەبارەت به هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاش، هازارد جەمال موسیالای ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی وەک باشترین یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئەڵمانیا هەڵبژارد، کیلیان ئێمباپێش وه‌ك باشترینی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا و کیڤن دی برۆینی یاریزانی مانچێستەر سیتی وه‌ك باشترینی به‌لجیكا و مارکۆ ڤێراتی لە ئیتاڵیا و ڤێرجیل ڤان دایک لە هۆڵەندا و ا لە پورتوگال و سیزار ئازپیلیکویتای هاوڕێی پێشووی لە ئیسپانیا هەڵبژارد.