یاریگا –
لوکا مۆدریچ، زۆر بە جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ئینگلیزی سەرسامە و پێی وایە کاریگەری زۆری لەسەر ریال مەدرید دروستکردووە.
بێڵینگهام لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ یانە مەدریدییەکە 23 گۆڵ و 12 ئەسیستی لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکان هەبوو، ئەمەش یارمەتی لۆس بلانکۆسیدا، نازناوەکانی لالیگا و جامی سوپەری ئیسپانیا بباتەوە و بگاتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
مۆدریچ یەکێکە لەو یاریزانانەی بە بێڵینگهام سەرسامە، بە تایبەتی شێوازی بیرکردنەوەی جود سەرنجی کاپتنی هەڵبژاردەی کڕواتیای راکێشاوە. لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی TNT Sports دەڵێت
جود بە هەمووانی پیشانداوە چ جۆرە یاریزانێکە و چ بەهرەیەکی هەیە. بەڵام ئەوەی زیاتر سەرنجی راکێشام، چونکە پێشتر ئەوم نەدەناسی، زۆر شتم لەبارەی بێڵی گوێ لێببوو، بەڵام کە خۆم کەسایەتی ئەوم بینی، زانیم خاوەنی چ جۆرە بیرکردنەوە و رەوشتێک. بەڕاستی ئاکار و رەوشتێکی زۆر بەرزی هەیە. لە مەشقەکاندا زۆر سەرنجڕاکێشە. بەردەوام شێوازی بیرکردنەوەی خۆی بەبردنەوە راهێناوە. خاوەنی مێشکێکی زۆر تیژ و ژیرە.
“What surprised me most was his mentality” 🧠
Luka Modric spoke to us about Jude Bellingham’s impact at Real Madrid 💪 pic.twitter.com/LpxM5GMjou
— Football on TNT Sports (@footballontnt) May 29, 2024
هەردوو ئەستێرەکەی ریال مەدرید شەممە لە وێمبڵی، دوا یاری وەرز بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند لە چامپیۆنزلیگ دەکەن. دواتر هەردووکییان لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان بەشداری یۆرۆی 2024 دەکەن.