ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی شێوازی جیاواز بۆ گواستنەوەی ئۆسیمین بەکاردەهێنێت

لوکاکو دەبێتە کارەکتەرێکی کارای گواستنەوەی ئۆسیمین

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی دەیەوێت رۆمێلو لوکاکو لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ناپۆلی بەکاربهێنێت، تاوەکو گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین ئاسان بکات.

رۆژنامەی ئێل ماتینۆ بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی بە پەرۆشە بۆ گواستنەوەی ئۆسیمین، تەنانەت ئامادەیە شوێنی لوکاکو و بڕێک پارە لە گرێبەستەکەدا جێی بکاتەوە.

یانە لەندەنییەکە دەمێکە چاوی بڕیوەتە هێرشبەرە نایجێرییەکە، کە لە هەمان کاتدا لەلایەن پاریس سانجێرمانیش داواکراوە. یاریزانەکەی ناپۆلی، زیاتر مەیلی یاریکردنی لە پرێمەرلیگ هەیە و نایەوێت بچێتە لیگ وەن.

لوکاکو وەرزی رابردوو بە خواستن یاری بۆ رۆما کرد، ئێستا دەبێ بگەڕێتەوە ستامفۆرد بریج. پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا، ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری پێشووی چێڵسی، ئەرکی راهێنەرایەتی ناپۆلی وەربگرێت. کۆنتی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ لوکاکو هەیە، رەنگە ئەمەش ئاڵۆزی گواستنەوەکە کەمبکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، چێڵسی نزیکە لە دەستنیشانکردنی ئێنزۆ مارێسکا، وەک راهێنەری نوێی یانەکە، ئەمەش دوای دوورخستنەوەی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، لە دوای کۆتاییهاتنی وەرزی رابردوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button