دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئێمباپێ کەی دەناسێندرێت؟ ئەفسانەیەک دەبێتە راهێنەری بێرنلی

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت جاراد برەینسوەیت، بەرگریکاری ئێڤەرتن بگوازێتەوە و ئاستۆن ڤیلاش چاودێری کۆنۆر گالاگێری چێڵسی دەکات….

ریال مەدرید بەر لە دەستپێکردنی یۆرۆی 2024، کیلیان ئێمباپێ بە میدیاکان دەناسێنێت – فابریزیۆ رۆمانۆ

ڤینسێنت کۆمپانی، راهێنەری نوێی بایرن میونشن داوای ئارۆن دانکس، راهێنەری میدلزبڕۆ دەکات، تاوەکو ببێتە یاریدەدەری – دەیلی مەیڵ

مانچێستەر یونایتد بە توندی بۆ گواستنەوەی جاراد برەینسوەیت، بەرگریکاری 21 ساڵانی ئێڤەرتن هاتووەتە سەرهێڵ و ئامادەیە بڕی 60 ملیۆن پاوەند خەرج بکات – سکای سپۆرتس

ئاستۆن ڤیلا گرنگی بە کۆنۆر گالاگێری تەمەن 24 ساڵانی چێڵسی داوە – ئیندیپێندێنت

چێڵسی دەبێ بەر لە دەستپێکردنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان، دەستبەرداری ژمارەیەک یاریزان ببێت، تاوەکو تووشی کێشەی یاسایی نەبێت – سەن

مانچێستەر سیتی دەیەوێت ئۆفەرێک پێشکەش بە مایکڵ زێتێرێر، گۆڵپارێزی فێردێر برێمن بکات – بیڵد

لیڤەرپوول گرێبەستی کۆنۆر بڕادلی، بەرگریکاری باڵی راست بۆ ماوەیەکی درێژ نوێدەکاتەوە – تیم تۆک

مانچێستەر یونایتد چاوی لە گۆڕینەوەی مەیسن گرینوودە لەگەڵ جواو فێلیکسی ئاتلێتیکۆ مەدرید – ستار

ئێڤەرتن و وێستهام گفتوگۆکانیان لەگەڵ ماکسیم ئێستیڤ، بەرگریکاری فەرەنسی و بێرنلی دەستپێکردووە – لیکیپ

رود ڤان نیستێلڕوی، هێرشبەری پێشووی مانچێستەر یونایتد نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی لێستەر سیتی – میرەر

لایپزیگ، سالزبورگ و رۆما گرنگییان بە کاڵڤن فیلیپس، یاریسازی مانچێستەر سیتی داوە – سەن

میکێل ئارتێتا گفتوگۆکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ دەستپێکردووە – دەیلی مەیڵ

بێنیامین شێشکۆ، هێرشبەری سلۆڤینی و لایپزیگ، بووەتە ئامانجی سەرەکی ئارسیناڵ – میرەر

رێن و لیۆن ئامادەنە بڕی 35 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی نایف ئاگێرد خەرج بکەن – فووتبۆڵ ئینسایدەر

بابەتی زیاتر

Back to top button