ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

هەواڵی دڵخۆشکەر بۆ هەوادارانی ئەرجەنتین لەبارەی مێسی و ئۆڵێمپیاد

Yariga App

یاریگا –

هەواڵی خۆش گەیشت بە هاندەرانی ئەرجەنتین لەبارەی بەشداریکردنی لیۆنێل مێسی لە ئۆڵێمپیادی پاریس.

ئۆڵێمپیادی هاوینەی پاریس کە بڕیارە لە 26ی یۆلیۆی ئەم ساڵ لە پایتەختی فەرەنسا بەڕێوە بچێت، تێیدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ تۆپی پێ دەیانەوێ جارێکیتر مێدالیای ئاڵتوون لە گەردن بکەن دوای ئەوەی توانیان هەر بە رابەرایەتی مێسی ئۆڵێمپایدی 2008ی بێجینیان بردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی TyCSport، خاڤیێر ماسکیرانۆی راهێنەری تانگۆی ئۆڵێمپیاد ئەوپەڕی هەوڵەکانی خۆی بەگەڕخستووە تا لیۆ قایل بکات بەشداری پاڵەوانێتیەکە بکات.

ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت کە ئەگەری هەیە ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە یوتێرنێک بکاتەوە بە ئاراستەی پاریسدا، بەڵام ئەم جارە بۆ بەشداریکردن لە بۆنە وەرزشییە گەورەکە.

ئەرجەنتین لە کۆمەڵەی B دێت هاوگرووپە لەگەڵ هەڵبژاردەکانی مەغریب، عێراق و ئۆکراینا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button