عێراقکوردستان

قوە جەوییە بەبێ ئەستێرەیەکی گەیشتە سلێمانی

Yariga App

دوای شکستەکەی لە کلاسیکۆی عێڕاق بەرامبەر یانەی زەوڕا، شاندی یانەی قوەی جەویە بە مەبەستی یاری بەرامبەر یانەی نەورۆز کەمێک پێش ئێستا گەیشتە شاری سلێمانی.

لە یارییەکانی گەڕی 32ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، ڕۆژی هەینی 31\5\2024  لە یاریگای مەلعەبەکە لە شاری سلێمانی کاتژمێر 4:15 ئێوارە هەر دوو یانەی نەورۆز و یانەی قوەی جەوی ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، کەمێک پێش ئێستا شاندی یانەی قوەی جەوی گەیشتنە شوێنی حەوانەیان لە شاری سلێمانی، ئەوەی جێگای سەرنجە لەگەڵ یانەکە گۆڵپارێز محەمەد حەمید نابینرێت ئەمەش ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت کە دوای یاریەکەیان بەرامبەر یانەی زەوڕا کێشەی لەگەڵ  ئەیمەن حوسێنی هێرشبەری تیپەکەی هەبووە و ڕەنگە لەلایەن دەستەی هونەری تیپەکە سزا درابێت.

یانەی نەورۆز لە یاری ڕابردوودا بەرامبەر نەفتی میسان یەکسان  بووە و یانەی قوەی جەویەش لە یاری کلاسیکۆی بەرامبەر زەوڕا شکست بەش بوو، تا ڕادەیەک ئەم یاریە چارەنوسی ڕاهێنەر لەکەڵ تیپەکانیان دیاری دەکات تایبەت ئەیوب ئەدیشۆ ڕاهێنەری قوەی جەویە کە هاندەرانی یانەکە داوای دوورخستنەوەی دەکەن، قوەی جەویە لە خانەی دووەم خاوەن 66 خاڵە و یانەی نەورۆزیش بە 45 خاڵ لە ڕیزبەندی حەفتەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button