فیناڵی چامپیۆنزلیگ هاندەری کامیان دەبێت؟ ئێمباپێ وەڵام دەداتەوە
یاریگا –
پێش تەنها چەند رۆژێک لە فیناڵی چامپیۆنزلیگی نێوان ریاڵ مەدرید و دۆرتمۆند، پرسیاری شەرمهاوەر لە کیلیان ئێمباپێ کرا دەربارەی هانی کام یانە دەدات، ئەستێرە فەرەنسیەکە بە لێزانی وەڵامی دایەوە.
لە کاتێکدا بە جۆرێک لە جۆرەکان و بەپێی زۆرێک لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان چوونی کیلیان بۆ ریاڵ یەکلابووەتەوە، بەڵام هێشتا هیچ لایەنێکیان نایانەوێ ئاماژەی روون لەو بارەیەوە بدەن و گوایە راگەیاندنی فەرمیی گواستنەوەکەیان داناوە بۆ دوای فیناڵەکە.
لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ CNNی ئەمریکی، کە فابریزۆ رۆمانۆیش بڵاوی کردووەتەوە، لە وەڵامی پرسیاری ئایا شەممەی داهاتوو هاندەرانی کامە یانە دەبێت، ئێمباپێ وتی
من تەنها تەماشا دەکەم. تۆپی پێم خۆش دەوێ
لەبارەی ئەوەی یانەی داهاتووی چی یانەیەک دەبێت، یاریزانەکەی پێشووی پاریس سان جێرمان لەمەشیاندا وەڵامێکی روونی بەدەستەوە نەدا و وتی
یانەی داهاتووم بەم زووانە دەبێت بە فەرمی. تەنها چەند رۆژێکی کەمی ماوە. بەپەرۆشەوە چاوەڕێی ئەوەم. دڵخۆشیشم. پێویستە چەند رۆژێک چاوەڕێ بکەین.
ئەو وەڵامانەی هێرشبەرە فەرەنسییەکە لە کاتێکدایە چەند رۆژێک لەمەوبەریش تەمومژی خستەوە سەر وەڵامێکی فایزە ئەمماریی دایکی، کە هاوکات بریکاری کارەکانیشیەتی، کاتێک لە وەڵامی پرسیارەکاندا وتی مادام دایکی هێندە دڵنیایە کام یانە دەبێتە یانەی داهاتوو کیلیان، بۆیە باشترە لەو پرسن.