ئیتاڵیا

کاتی ناساندنی تیاگۆ مۆتا وەک راهێنەری یۆڤی راگەیەندرا

Yariga App

یانەی یوڤێنتۆس بەنیازە هەفتەی داهاتوو بەفەرمی تیاگۆ مۆتا وەکو راهێنەری یانەکەی رابگەیەنێت.

بەگوێرەی رۆمیۆ ئاگرێستی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی نزیک لە یانەی یوڤێنتۆس، هەفتەی داهاتوو مۆتا واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی دەکات و دەست بەکار دەبێت.

مۆتا لەم وەرزەدا مێژووییەکی زێڕینی بۆ بۆلۆنیا نوسییەوە و توانی بیانگەیەنێت بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ساڵی داهاتوو. ناوبراو یانەکەی ئاگادارکردووەتەوە گرێبەستەکەی تازەناکاتەوە کە لە 6/1 بەسەردەچێت.

وابڕیارە دوای تەواوبوونی وادەی گرێبەستەکەی، راستەوخۆ ببێتە راهێنەری یوڤێنتۆس. بەگوێرەی سکای سپۆرت، مووچەکەشی نزیکەی پێنج ملیۆن یۆرۆی ساڵانە دەبێت.

یۆڤی لە ئێستادا سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرێبەستی ئالێگرییە کە لە یانەکە دوورخراوەتەوە و بەڵام بەهۆی ئەوەی ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە داوای 20 ملیۆن یۆرۆ دەکات. فوتبۆڵ ئیتاڵیا دەڵێت، یوڤێنتۆس ئامادەن 14 ملیۆن یۆرۆی پێبدەن بەڵام دەیانەوێت ئەو شەش ملیۆنە نەدەن بەهۆکاری ئەوەی ئالێگری لەسەر رەفتاری ناشرین دوورخراوەتەوە نەک ئاست و ئەنجام.

بابەتی زیاتر

Back to top button