ئیسپانیا

بەیاننامەیەک لەبارەی چاڤی و ستافەکەی لە بارسێلۆناوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی چاڤی هێرناندێز و دەستەی راهێنەرانی یانەکەی راگەیاندووە.

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە :’بە رێککەوتن و رەزامەندیی هەردوولا گرێبەستی چاڤی هێرناندێز و یاریدەدەرەکانیمان هەڵوەشاندەوە و سوپاس و پێزانینمان بۆ کارەکانیان هەیە کە لەو ماوەیە لە یانەکەمان کاریان کردووە’.

دوێنێ سێشەممە نوێنەری چاڤی هێرناندێز لەگەڵ بارسێلۆنا کۆبووەوە و راهێنەرە کەتەلۆنییەکە لە شایستە داراییەکانی خۆش بووە، بەو مەرجەی مووچەی یاریدەدەرەکانی بەردەوام بێت، کە ئەگەر چاڤی لە شایستە داراییەکانی خۆش نەبووایە بارسێلۆنا لە بەرامبەر بڕیاری دوورخستنەوەی لە راهێنەرایەتی یانەکە دەبووایە زیاتر لە 15 ملیۆن یۆرۆ قەرەبووی چاڤی بکاتەوە.

یانە کەتەلۆنییەکە لە بەیاننامەکەیدا سوپاسی چاڤی هێرناندێز و ستافەکەی کردووە، لە بەرامبەر ئەو کارئاسانی و خزمەتەی پێشکەشی یانەکەیان کردووە، لەکاتێکدا هێشتا ساڵێک لە گرێبەستەکەیان مابوو.

پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمیری داهاتوو بارسێلۆنا گرێبەستی هانسی فلیک راهێنەری ئەڵمانی تاوەکو ساڵی 2026 رابگەیەنێت، کە بارسا وەکو رێزێک بۆ چاڤی دەیویست تاوەکو هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی چاڤی رانەگەیەنێت، گرێبەستی فلیک ئاشکرا نەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button