بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترینمۆندیالی 2026

پێشهاتێکی نوێ؛ لەبەر مۆندیال رێگا بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ نادرێت واز لە یاریکردن بهێنێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسڕی سعوودی رێگا بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ نادات واز لە یاریکردن بهێنێت و دەیەوێت گرێبەستی هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە نوێبکاتەوە.

رادیۆی تۆک سپۆرتی بەریتانی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانەی نەسڕی سعوودی دەیانەوێت گرێبەستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ درێژ بکەنەوە کە مانگی یۆنیۆی 2025 گرێبەستەکەی دۆن لەگەڵ یانە سعوودییەکە کۆتایی دێت، کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ سەرەتای ساڵی 2023 لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی نەسڕ کردووە.

رادیۆیە بەریتانییەکە ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانە سعوودییەکە دەیانەوێت ئۆفەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بخەنە بەردەم کریستیانۆ، کە تەنیا ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە و ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی پلەی دووەمی خولی رۆشنی سعوودی بەدەستهێنا و بە تۆمارکردنی 35 گۆڵ بووە گۆڵکاری خولەکە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەپێناوی مۆندیالی 2026 گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە؟

کریستیانۆ رۆناڵدۆ (39 ساڵ) لە رۆژەکانی کۆتایی کاروانی وەرزشی خۆی نزیک دەبێتەوە، بەڵام ئەو هێرشبەرە پۆرتوگاڵییە خەون بە بەشداریکردنی لە مۆندیالی 2026 دەبینێت کە ئەگەر بیەوێت بەشداریی مۆندیالی داهاتوو بکات دەبێت تاوەکو تەمەنی 41 ساڵی لە یاریکردن بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی هاوینی 2026 لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بچێتە ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا و بۆ دوایین جار لە مۆندیال یاریی بکات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە سعوودیە ئاسوودەیە و سەرەڕای ئەوەی ئەوروپای بەجێهێشتووە، بەڵام لەلایەن رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵەوە بانگهێشت دەکرێت، بۆ ئەوەی دۆن لە هەڵبژاردەکەی دانەبڕێت پێویستی بەوەیە سەقامگیر بێت، بۆیە لەوانەیە لەپێناوی بەشداریکردنی لە مۆندیالی داهاتوو ئامادە بێت گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە نوێبکاتەوە و تاوەکو هاوینی 2026 درێسە زەردەکەی نەسڕ بپۆشێت.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە لەوەتەی مۆندیالی 2006 لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەشداریی مۆندیال دەکات، لەگەڵ یانەی نەسڕی سعوودی لە 63 یاری 58 گۆڵ و 15 ئەسیستی کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button