ئیتاڵیاگرنگترین

بوفۆن: مۆتا سەرکەوتوو دەبێت و سپالێتی متمانه‌ی بۆ ئیتاڵیا گه‌راندۆته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

جیانلویجی بوفۆن گۆڵپارێزی ئەفسانەیی یۆڤانتۆس متمانەی خۆی دەربڕی کە تیاگۆ مۆتا راهێنەر لەگەڵ بیانکۆنێری سەرکەوتوو دەبێت.

بوفۆن لە میانی لێدوانێك کە ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، گوتی، به‌ بۆچوونی من یۆڤینتۆس هەوڵدەدات، گروتینێك بداته‌ پرۆژه‌یه‌كی نوێ، تیاگۆ مۆتا كه‌سێكی تایبەته‌، یوڤی بوێری ئەوەی هەبوو ریسک بکات، چونكه‌ هەڵبژاردنی تیاگۆ مۆتا به‌ مەترسی له‌سه‌ر یانه‌كه‌ داده‌نرێت.

سەبارەت بە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ سپالێتیدا، بوفۆن گوتی، سپالێتی هەستی به‌رپرسیاریه‌ت و سەربەخۆیی خۆشه‌ویستی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا گه‌راندۆته‌وه‌، هەموو هەوڵێکیان دەدەن بۆ ئەوەی زیاتر پێشكه‌ش بكه‌ن.

لە کۆتاییدا گوتی: له‌وانه‌یه‌ یەکەم یاری یۆرۆ قورسترین یاری نەبێت، بەڵام هەستیارترینە، چونکە دەستپێکردن بە شێوازێکی دروست دەتوانێت متمانە و وزه‌ت پێببەخشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button