یاریگا –
کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریال مەدریدی ئیسپانی لە نوێترین دیمانەیدا لەگەڵ بەرنامەی بەناوبانگی ئێلچێرێنجیتۆی ئیسپانی باسی رۆتینی خۆی پێش و پاش یارییەکان دەکات و دەڵێت ‘گواردیۆلا باشترین راهێنەری ئێستای جیهانە’.
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید :’من ستایل و شێوازێکی دیاریکراوی یاریکردنم نییە، بەڵکو لە یارییەک بۆ یارییەکی دیکە پلانی خۆم دەگۆڕم، ئێمە بەرامبەر مانچێستەر سیتی بەرگرییەکی زۆر پتەو و بەهێزمان کرد، ئەم وەرزە ئێمە تەنیا جارێک یان دوو جار بەو شێوەیە بەرگریمان کردووە، ئەگینا ئێمە بەو شێوەیە یاریی ناکەین و هەمیشە هێرشبەریین، تیپەکەمان زیاتر هێرشبەرییە، بەڵام لەو یارییەی مان سیتی وەکو رێگایەک بۆ سەرکەەوتن بەرگریمان کرد’.
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید :’زۆر حەز دەکەم بە کارلۆ یان مایسترۆ بانگم بکەن، یاریزانەکانیش هەروا بانگم دەکەن، من لەکاتی یارییەکان و لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکان هەرگیز ناهێڵم کۆنتڕۆڵی خۆم لەدەست بدەم و ئارام و لەسەرخۆم’.
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید:’دوو کاتژمێر یان سێ کاتژمێر پێش یارییەکان هەست بە باشی ناکەم، لێدانی دڵم زۆر خێرا دەبێت و بیر لە خراپترین سیناریۆ دەکەمەوە، کاتێک بە تەنیا دەبم دەمەوێت بخەوم بەڵام ناشتوانم بخەوم، هەرکاتێک ناوبژیوان فیکەی دەستپێکی یاریی لێدەدات من ترس و دڵەڕاوکێم نامێنێت و ئارام دەبمەوە’.
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید:’هەرکاتێک زیاتر هاوار دەکەم، یاریزانەکانم کەمتر گوێم لێ دەگرن و پابەند دەبن، چونکە هەمیشە لە ئارامی و لەسەرخۆییم راهاتوون’.
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید:’من دوای یارییەکانی ریال مەدرید سەیری بەرنامەی ئێلچێرینجیتۆ دەکەم، چونکە ناتوانم بخەوم، هەربۆیە سەیری بەرنامەکە دەکەم و بەدیار بەرنامەکە خەوم لێدەکەوێت’.
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید:’من لەو پیاوانەم زۆر دەگریم، دوایین جار گریابم رۆژی ماڵئاوایی کردنی تۆنی کرووس بوو لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ’.
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید:’پێپ گواردیۆلا باشترین راهێنەری ئێستای جیهانە، لەو یاریزانانەی راهێنەرایەتیم نەکردوون، خۆزگەم دەخواست راهێنەرایەتی فرانچیسکۆ تۆتیم بکردبا’.