ئه‌ڵمانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

ماتس هەمڵس هۆکاری بانگهێشتنەکردنی لە لایەن ناگلسیمانەوە ئاشکرا دەکات

پەیوەندییەکەی ناگلیزمان کورت و نائۆمێدکەر بوو...!

Yariga App

یاریگا –

ماتس هەمڵس، بەرگریکاری تەمەن 35 ساڵەی دۆرتمۆند ئاشکرای کرد کە چۆن ئاگادارکراوەتەوە کە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ یۆرۆی 2024 نەکراوە و چ هەستێکی هەیە بەرامبەر بەو بڕیارە.

هەمڵس کە لە یارییە گرنگەکانی لەگەڵ دۆرتمۆند لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردبوو، لەلایەن جولیان ناگلسمانی راهێنەری ئەڵمانیاوە بانگهێشتی پاڵەوانێتی یۆرۆ نەکرا. ئەو بڕیارە مشتومڕاوییە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی ئەم دواییەی هەمڵس لەلای میدیاکان بڵاو کرایەوە و رەخنە لە راهێنەرەکە گیرا.

هەمڵس سەبارەت بە گفتوگۆی لەگەڵ ناگلسمان سەبارەت بە بانگهێشتنەکردنی لە یۆرۆدا بە بیڵدی گوت:

پەیوەندییەکی کورت و نائومێدکەر بوو، تەنانەت دوو خولەکیشی نەخایاند، بە رێگاوە بووم بچمە مەشق و راهێنانەکان، لەو ساتانەشدا پێویستم بە قسەکردنی درێژ نییە و روونکردنەوەیەکی وردم ناوێت. ناگێلسمان، هۆکاری بانگهێشتنەکردنمی لەبەر یەدەگ بوونم نا، بەڵکو بە هۆکاری زۆربوونی تەمەن و توانای جەستەییم گەڕاندەوە.

لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ بیڵد، هەمڵس هەروەها رایگەیاند کە لە مانگی ئازاردا دڵنیایی داوەتە ناگلسمان کە ئامادەیە لەسەر کورسی یەدەگ وەک پێنجەم بەرگریکاری ناوەڕاست لە یۆرۆدا دابنیشێت.

هەمڵس بە متمانەوە سەبارەت بە ئامادەنەبوونی لە یۆرۆدا گوتی:

بۆ من وەک یاریزانێک ئەوە قورسە، چونکە ئێستا پێنج لە باشترین بەرگریکارانی ئەڵمانیام. ئەم متمانەیەم بەخۆم هەیە ئەگەر لە مانگی ئازاردا پێش ئەوەی ناوەکان رابگەیەنرێت، فۆرمێکی وەک ئێستام هەبوایە، رەنگە ناوم لە لیستەکەدا هەبا و بەشێک بام لە یۆرۆ. دەتوانم بە ئاشکرا پێتان بڵێم لە دۆرتمۆند زۆربەیان پێیان گووتم دەیانتوانی لەگەڵ خۆیان بتبەن.

بەرگریکارەکە لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بەوەی ئایا ئاستی یاریزانەکان پێوەرێکی سەرەکی بووە لەم بڕیارەدا و دەڵێت:

ئامانج هەرگیز ئەوە نییە باشترین 26 یاریزان بانگهیشت بکرێت، لە پاڵەوانێتییەکدا ئەو یاریزانانەی تەنانەت خولەکێکیش یاری ناکەن، بە بانگهێشت کردنیان دڵخۆش دەبن و ورەیان بەرز دەبێت. ئەگەر من راهێنەر بومایە هەمان شتم دەکرد.

ئامادەنەبوونی هەمڵس لە یۆرۆی 2024 گورزێکە بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و هاندەرانی. بە ئەزموون و کوالیتییەکەی، دەیتوانی ببێتە بژاردەیەکی بەنرخ بۆ هێلی بەرگری ئەڵمانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button