ئینگلتەراگرنگترین

راتکڵیف داوای دەست لەکارکێشانەوەی تەواوی کارمەندانی مان یونایتد دەکات

بە ئیمەیڵ هەموو کارمەندانی ئاگادار کردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

سێر جیم راتکڵیف، خاوەنی پشکی کەمینە لە مانچێستەر یونایتد، سیاسەتێکی نوێی دارایی لە یانەکە پەیڕەو دەکات و مووچە و خەرجییەکانی بەشێوەیەکی بەرجاو کەمکردووەتەوە.

راتکڵیف ئیمەیڵێکی بۆ تەواوی کارمەندانی یانەکە جگە لەو کارمەندانەی پەیوەستن بە تیمەکانی تۆپی پێیوە، داوای لێکردوون بەکۆمەڵ دەست لەکاربکێشنەوە، یاخود بە سیاسەتی نوێی یانەکە رازی بن.

راتکڵیف تاوەکو نیوەڕۆی 5ی مانگی داهاتوو چاوەڕەی وەڵامی کارمەندان دەبێت و دەبێ بڕیاری کۆتایی بدەن.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، سێر راتکڵیف دەیەوێت کارمەندان خۆیان دەست لەکاربکێشنەوە و نەکەوێتە ژێر باری دوورخستنەوەیان. لە لایەکی دیکەوە رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، کارگێری نوێی مانچێستەر بە کارمەندانی راگەیاندووە، ئەگەر ئێستا دەست لەکاربکێشنەوە، ئەوا پاداشتی یەک ساڵییان پێدەدرێت، ئەگەر بمێننەوە، ئەوا پاداشتەکان لە مانگی سێپتێمبەر/ئەیلوولی داهاتوو بەسەردەچێت و کارمەندان لێی بێبەش دەبن.

لە ماوەی رابردوو کێشەی قووڵ لە نێوان دەستەی کارگێڕی نوێ و بەشێکی زۆری کارمەندانی یانەکە دروستبوو. راتکڵیف داوای لە تەواوی کارمەندان کردووە، بە شێوەی فووڵ تایم کار لە دامەزراوەکانی یانەکە لە کارینتن، ئۆڵدترافۆرد و لەندەن بکەن.

گاردیان روونیکردووەتەوە، راتکڵیف دەیەوێت کولتووری کارکردن لە مان یونایتد بگۆڕێت و سەرەتاش نیازی گۆڕینی زۆربەی کارمەند و بەرپرسی بەشەکانی هەیە. راتکڵیف بە هەموو شێوەیەک کارکردنی بە ئۆنڵاین لە یانەکە راگرتووە و داوای لەو کارمەندانە کردووە، ”ئەگەر لە دامەزراوەکان کار ناکەیت، ئەوا لە ماڵەوە کارمان بەتۆ نییە”.

مانچێستەر یونایتد بڕی 42 ملیۆن پاوەندی لە وەرزی 2022/23 زیانی دارایی کردووە. مان یونایتد زیاتر لە هەزار کارمەندی لە بەشە جیاوازەکان هەیە و بە رێکخستنەوەی هەیکەلیەتی یانەکە، بەشێک لە کێشەکانی دارایی چارەسەر دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button